تێكڕای لێدانی دڵ مرۆڤ ئاماژەیە بۆ تەندروستی دڵ و لوولەكانی خوێنی، لە كەسانی بەتەمەنداچوو ئاساییە لێدانی دڵیان خاو ببێتەوە، هەروەها هەندێك كێشەی دڵ و دەرمان دروستی دەكەن، بەڵام لە كەسانی ئاسایی تێكڕای لێدانەكە دیاریكراوە و پێویستە لە سنووری ئاسایی بێت، واتە نە زۆر بەرز و نە زۆر نزم بێت.
تێكرای لێدانی سروشتی
دڵ لە كاتی حەسانەوە، واتە لە حاڵەتی ئاسایی لە كەسانی پێگەیشتوو لە نێوان 60 بۆ 100 لێدانە لە خولەكێك، لە كەسێكەوە بۆ یەكێكی تر بە پێی تەمەن و دۆخی تەندروستی دەگۆڕێت، تێكڕای لێدانی دڵ لە حاڵەتی حەسانەوە بەرجەستەی تەندروستییەكەی دەكات، واتە دڵ و لوولەكانی خوێن ئاسایی كار دەكەن، چەند هۆكارێك هەن كار لە تێكڕای لێدانی دڵ دەكەن وەك پەستانی خوێن و رارایی و هۆرمۆنەكان و دەرمان و وەرزش و چالاكیی لەش.
تێكڕای لێدانی دڵ مرۆڤ لەگەڵ چوونە ناو تەمەن كەم دەكات، واتە ئاساییە لێدانی دڵی بەتەمەنداچوو كەمتر بێت لەوەی گەنجێك، بەڵام تێكڕای 60 بۆ 100 لێدان لە خولەكێك ئاساییە بۆ كەسانی 60 ساڵ و بەسەرەوە، لە هۆكارەكانی خاوبوونەوەی لێدانی دڵ، كێشە لە سەنتەری رێكخەری لێدانی دڵ یان كێشە لە میتابۆلیسم و تەمبەڵیی هۆرمۆنی دەرەقی، واتە كەم دەردانی هۆرمۆنەكە.
پەككەوتنی دڵ بەهۆی چوونە ناو تەمەن و نەخۆشییەكانی دڵ یان دڵەنۆرە، هەندێك دەرمانی دڵ دروستی دەكات، ئەمە و جیا لە كەموكوڕی و كێشەی زگماكی و كاریگەریی لابەلای نەشتەرگەریی دڵ و كێشەی هەناسەدان لەكاتی نوستن و پچڕانی هەناسە لە كاتی نوستن، نەخۆشییەكانی هەوكردن، وەك تای رۆماتیزمی و گورگە.