ئازاری مل و شانی راست چی دەگەیەنێت؟

:: PM:08:30:01/06/2026 ‌

زۆر كەس بە هۆكاری جیاواز تووشی ئازاری مل و شانەكان دەبن، لەوانە بەهۆی كێشەی بڕبڕەكان و ماسولكە و هەوكردنی جومگەكان و هیتریش، پێویستە چارەسەر بكرێت، سەبارەت بە ئازاری مل و شانی راستە، پزیشكێك ئاماژە دەكات رەنگە بەهۆی رەقبوون و گرژبوونی ماسولكەكان بێت یان دانیشتن و نوستانی بە هەڵە.

د. سامر سەید مور راوێژكاری نەخۆشییەكانی هەناو دەڵێت، ئەو جۆرە ئازارە لەسەر بنەمای سروشتی ئازارەكە و ماوەی هەستكردن پێی و نیشانەكانی و وێنەكانی تیشكی دێتە دەستنیشانكردن، رەنگە هۆكارەكەی گرژبوونی ماسولكە بەهۆی ماندووكردن و ئەركێشانی قورس بێت، نوستن یان دانیشتنی بەهەڵە، ئەگەریش هەیە نیشانەیەكی وریاكەرەوە بێت بۆ تووشبوون بە چەند نەخۆشییەك، وەك هەوكردنی ماسولكەی مل و شان، خزینی كركڕاگەیی بڕبڕەكانی مل یان زبربوونی بڕبڕەكانی مل.

دووپاتی كردەوە، هەروەها هەوكردنی بەستەر و ژێكانی دەوری جومگەی شانیان داوە، جیا لە دروستبوونی پەستان لەسەر دەمارەكانی مل، ئازارەكە لەگەڵ سترێس و رارایی و ماندووبوون زیاتر دەبێت، رەنگە ئەو حاڵەتە هەندێك نیشانەی تری هەبێت وەك وشكهەڵگەڕانی مل و زەحمەتیی جووڵاندنی باسك قۆڵ، مێروولەكردن و سڕبوونی باسك و پەنجەكان، لاوازیی باسك و سەرئێشە، بەتایبەتی پشتی سەر و تا، بۆیە ئەگەر ئازاری مل و شانی راستە ئەو نیشانانەی لەگەڵدا بێت پێویستە سەردانی پزیشك بكرێت.       



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل