نەخۆشی شەكرە یەكێكە لە نەخۆشییەكانی سەردەم و زۆر بڵاوە و چەند جۆرێكی هەیە، لە نەخۆشییە درێژخایەنەكانە و چەندان كاریگەریی مەترسیدار لەسەر تەندروستی مرۆڤ دروست دەكات، لەوانە لەسەر چاو و گورچیلە و پێیەكان و هیتریش، مرۆڤ دەتوانێت بە هەندێك رێگە پێش لە تووشبوون بەو نەخۆشییە بگرێت، لەوانە خواردنەوەی چای سەوز.
وەك
شارەزایانی تەندروستی ئاماژە دەكەن، چای سەوز باشترینە بۆ حاڵەتی بەرگریكردن بۆ ئەنسۆلین كە پێش تووشبوون بە جۆری دووەمی نەخۆشی شەكرە مرۆڤ تووشی دەبێت، چای سەوز بەرگریی لەش بۆ ئەنسۆلین كەم دەكاتەوە و لە رێگەی كەمكردنەوەی ئەركی بەئۆكسیدبوون، واتە چارەسەركردنی گلوكۆز، شەكری خوێن رێك دەخات، ئەوەش بەهۆی ئەو پۆلیفینۆلاتەی لە چاكەدا هەیە.
ئاماژە دەكەن، ئەو پۆلیفینۆلاتە گیراوەی دژەئۆكسێنەرن و یارمەتی كەمكردنەوەی هەوكردنی هاوەڵ لەگەڵ بەرگری بۆ ئەنسۆلین دەدەن، جیا لەوە پاڵپشتی لە میكرۆبیۆمی ریخۆڵەكان دەكات، كە بۆ رێگرتن لە تووشبوون بە بەرگری بۆ ئەنسۆلین زۆر گرنگە.