مامۆستایەكی دەروونناس لە كتێبێكیدا تیشك دەخاتە سەر لێكدانەوەی دەروونی و زانستی بۆ بینینی تارمایی و هەندێك دیاردە، ئاماژە دەكات كە ژمارەیەك زۆر لە خەڵك باوەڕیان بە دیاردە نەبینراوەكان هەیە، لەوكاتەی تەنیا 20%یان بە كردەنی تارماییان بینیوە.
میلیسا مافیۆ مامۆستای دەروونناس لە كتێبێكی بە ناونیشانی"Supernatural Science of the "، باسی سێ هۆكاری سەرەكی دەكات فێڵ لە مێشكی مرۆڤ دەكەن، ئەوانیش هاندەرە ژینگەیی یان موگناتیسییەكان، تێكهەڵكێشی و شێوانی دەمارەكان و باوەڕی بە شتە سەرسووڕهێنەرەكان.
زیاتر گوتی، بەپێی توێژینەوەكان ئەو شوێنانەی تارماییان تیادایە، گۆڕانكاری لە كێڵگە موگناتیسییەكان بەخۆیانەوە دەبینن، سەرەڕای نەبوونی بەڵگە بەوەی مرۆڤ توانای بینینی ئەو كێڵگانەی هەیە، بەڵام كەوتنە ناو كێڵگەكە ئەو كەسە تووشی سەرسووڕان و جیابوونەوە لە جەستەی دەكات و ئەوەش وای لێ دەكات بە بوونی تارمایی ببەستێتەوە.
هاوكات ورووژانی ئەو بەشەی مێشك كە بەرپرسە لە درككردن و هۆشیاری، دەبێتە هۆی ورێنە و باوەڕهێنان بە بوونی كەسایەتی سێبەر و تارمایی خەیاڵی، ئەو نووسەرە پێی وایە باوەڕهێنان بە نەبینراوەكان، وەك ئەو كەتیرەیە وایە ئەو هۆكارانە بەیەكەوە دەبەستێتەوە، بۆیە ئەو كەسەی بیركردنەوەیەكی سیحراوی هەیە، لە كاتی بەركەوتنی كێڵگە موگناتیسییەكە و تووشبوون بە پەككەوتنی خەو، راستەوخۆ پەنا بۆ لێكدانەوەی بینراوە نادیارەكان وەك تارمایی دەبات، چونكە ناتوانێت لێكدانەوەی سروشتییان بۆ بكات.