هەندێك كەس دوای هەستانیان لە خەو تووشی رەقبوونی پشت دەبن، كە نیگەرانییان لا دروست دەبێت ئاخۆ هۆكاری ئەو حاڵەتە چییە و تا چەند مەترسیدارە؟، كە چەند هۆكارێكی هەیە، لەوانە شێوازی پاڵكەوتن یان دووگیانی لە ژن و داخورانی كڕكڕاگەیی و هیتریش.
چەند هۆكارێك بۆ
رەقبوونی پشت دوای هەستان لە خەو هەیە لەوانە، شێوازی نوستن، كە هۆكارێكی سەرەكییە، بەتایبەتی شێوازە خراپ و هەڵەكان كە پەستان دەخەنە سەر بڕبڕەی پشت و بەوەش ئازار زیاد دەكات، بۆیە پێویستە لە نوستن لەسەر سك دوور بكەوینەوە، دووگیانی ژن، لەو حاڵەتەدا ئازاری پشت زیاد دەكات، بەتایبەتی لە نێوان مانگەكانی پێنج و حەوت، ئەوەش بەهۆی شەكەتبوونی ماسولكەكانی خوارووی پشت.
هەروەها داخورانی كڕكڕاگەكان، بەهۆی چوونە ناو تەمەن یان ماندووبوونی لەش، ئازاری ریشاڵیی ماسولكەیی كە شێوانێكە ئازارێكی زۆر لە ماسولكە و ئێسك دروست دەكات و چەند نیشانەیەكی لەگەڵە وەك هەستكردن بە ماندووبوون و شێوانی خەو و كێشە لە یادەوەری و گۆڕانی میزاج و سەرئێشە و ورووژانی قۆڵۆن و رارایی و خەمۆكی، چەند رێگەیەك هەیە بۆ زاڵبوون بەسەر ئەو جۆرە ئازارە وەك ئەنجامدانی راهێنانی پاڵكەوتن بەر لە هەستان لە جێگەی نوستن، ئەنجامدانی راهێنانی بلانك و وەرزش بە گشتی و وەرگرتنی دەرمانی پێویست بە راوێژی پزیشك.