توێژه‌ران ڕۆبۆتیان وه‌ك یاریده‌ده‌ر بۆ دۆزینه‌وه‌ی خانه‌ی شێرپه‌نجه‌یی كه وه‌ك مردوو دوای وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر خۆی پێشان ده‌دات، به‌كارهێنا، دۆزینه‌وه‌ی ئه‌مجۆره خانه‌نانه‌یش به خێرایی وا ده‌كات كه چاره‌سه‌رێكی زۆر چالاكتری تووشبوو بكرێ و ڕێگری یه‌كجاره‌كی له سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی خانه و گرێی شێرپه‌نجه‌یی بكرێت.
دوای چاره‌سه‌ركردنی
تووشبوو، ژماره‌یه‌ك خانه‌ی ڕزگاربوو و كۆڵنه‌ده‌ر ده‌مێننه‌وه، كه ژماره‌یان ته‌نیا یه‌ك خانه ده‌بێت له نێو هه‌ر هه‌زار خانه‌ی شێرپه‌نجه‌یی كه ده‌مێننه‌وه، دۆزینه‌وه‌ی ئه‌مجۆره خانه خۆڕاگرانه‌یش كارێكی قورسه، هه‌ر ئه‌مه‌یش هۆكاری دووباره ژیانه‌وه‌ی گرێی شێرپه‌نجه‌یی له جه‌سته‌ی مرۆڤ هه‌یه.
دۆزینه‌وه‌ی ئه‌مجۆره خانانه له‌لایه‌ن رۆبۆته‌كانه‌وه، یارمه‌تیده‌رێكی به‌هێزه، تا پزیشكان دووباره ده‌ست به پێدانی چاره‌سه‌ری به تووشبوو بكه‌نه‌وه و ئه‌مجۆره خانانه‌یش له‌ناو ببه‌ن و سه‌رئه‌نجام كۆتایی به شێرنجه له جه‌سته‌ی مرۆڤ بهێنرێت.
له ڕێی كاركردن له‌سه‌ر نموونه‌ی شێرپه‌نجه‌ی سییه‌كان، توێژه‌ران گه‌یشتنه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه نزیكه‌ی 10 هه‌زار پێكهاته‌ی خانه‌یی هه‌یه كه یارمه‌تی خانه‌ی شێرپه‌نجه‌یی ده‌دات كه له ژێر كاریگه‌ری چاره‌سه‌ری شێرپه‌نجه ڕابكه‌ن و خۆیان ڕزگار بكه‌ن.