زۆرن ئەوانەی ماوەی پێویست و زۆر دەخەون و كەچی بەردەوام هەست بە ماندوویی دەكەن، مەرج نییە ئەوە نەخۆشییەكی دیاریكراو بێت، بەڵكو ئەگەری زۆرە پێوەندیی بە كەمیی دوو جۆر ڤیتامین هەبێت كە ئەوانیش ڤیتامین "دی" و "بی12"ن.
بەشی زانست و تەندروستیی پێگەی "
شەرق ئەوسەت" كە هەواڵەكەی لە پێگەی ئەلیكترۆنیی "سانڤێت دی3"ی بەریتانیی وەرگرتووە، لەوێدا بە وردی باس لەوە دەكرێ كە زۆرترین ئەگەر بۆ ئەوانەی بە بەردەوامیی هەست بەماندوویی دەكەن، وێڕای ئەوەی خەوی زۆر و پێویست دەخەون، هۆكارەكەی كەمیی ڤیتامینەكانی "دی" و "بی12"ن لە جەستەدا، بۆیە بە وەرگرتنی ئەو ڤیتامینانە، دۆخیان زۆرباشتر دەبێت.
باس لەوە دەكرێت كە ئەو دوو ڤیتامینە رۆڵی گرنگ لە بەرهەمهێنانی وزە دەبینن و وا دەكەن هەمیشە جەستە ئامادەیی پڕچالاكی بێت، بەتایبەتی ڤیتامین "دی" رۆڵی گرنگی هەیە بۆ هەڵمژینی كالسیۆم و پارێزگاری لە تەندروستیی ئێسك و ددانەكان دەكات، جیا لەوەی پارێزگاری لە بەرگریی جەستە دەكات و وا دەكات كەسەكە بەردەوام چالاك و پڕ وزە بێت.
ڤیتامین "بی12"یش هاوكاریی بەرهەمهێنانی شانەكانی هۆمۆگڵۆبین دەكات، هاوكات وا دەكات ئەو خۆراكەی دەخورێت، بۆ وزە بێتە گۆڕین.
دواتریش پێگە بەریتانییەكە باس لەوە دەكات كە كاتێك جەستە ڤیتامینەكانی "دی" و "بی12"ی پێویست وەردەگرێت، ئەوكات ئاستی چالاكیی جەستەیی و مێشكی پڕ لە وزە دەبێت، هاوكات هەردوو ڤیتامینەكەیش رۆڵیان هەیە لە بەرهەمهێنانی مادەی سیرۆتۆنین و ئەو مادەیەیش رۆڵی هەیە بۆ ئاستی میزاج و حاڵەتی دەروونی و كەمكردنەوەی ماندوویی و داهێزرانی جەستە.