هەموو كەس دەیەوێت تەندروستییەكی باش و تەمەنێكی درێژی دوور لە نەخۆشی و پیری و رووداوەكان هەبێت، رەنگە سیستمی خۆراك و شێوازی ژیان و نوستن و وەرزشكردن دۆخی دەروونی و بیركردنەوە و میزاج و هەڵچوون و ئارامی، رۆڵیان لە دیاریكردنی تەندروستی و تەمەنی مرۆڤەوە هەبێت، بەڵام هەندێك خوو هەن، ئەوانەش كاریگەرن و تەمەن كورت دەكەنەوە و پێویستە مرۆڤ لێیان دوور بكەوێتەوە.
هەندێك كەس، بە گەنجەكانیشەوە، بەدەست زووپیربوونەوە دەناڵێنن، چونكە ئەوان چەند خووێكی هەڵە ئەنجام دەدەن، وەك زیادەڕۆیی لە خواردنی
شەكر و گۆشتی بەرهەمهێنراو و خواردنەوەی شەربەت و كەمجووڵانەوە و خواردنەوەی شەوانەی قاوە، زۆر خواردنی شیرینی و شەكر مەترسیی تووشبوون بە هەندێك نەخۆشی درێژخایەن زیاتر دەكات وەك قەڵەوی و جۆری دووەمی شەكرە و كێشەكانی دڵ، بە هەمان شێوە خواردنەوەی شەربەت.
هەرچی خواردنی گۆشتی بەرهەمهێنراوە، رێژەیەكی زۆر لە خوێ و سۆدیۆم و مادەی پارێزەری تیادایە و ئەوانەی زۆری دەخۆن ئەگەری تووشبوونیان بە بەرزی پەستانی خوێن و كێشەكانی دڵ هەیە، كەمجووڵانەوە و وەرزشكردن پیری پێش دەخات و پێوەستە بە تووشبوون بە چەندان جۆر نەخۆشی، هەرچی خواردنەوەی شەوانەی قاوەیە، بەهۆی زۆری مادەی كافایینەوە كێشە بۆ نوستن دروست دەكات، ئەویش پیری پێش دەخات و مرۆڤ لە خەوی قووڵ و شەوانە بێبەش دەكات كە لە گرنگترین هۆكارەكانی حەسانەوە و ئارامیی جەستەیی و دەروونی مرۆڤە.