توێژەران ئاماژە دەكەن كە پێوەندییەكی بەهێز لە نێوان گرووپی خوێنی بی و تووشبوون بە جۆری دووەمی نەخۆشی شەكرە هەیە، كە یەكێكە لە نەخۆشییە درێژخایەنە زۆر بڵاوەكان و ئەگەر كۆنترۆڵ نەكرێت، چەند كاریگەرییەكی مەترسیداری لەسەر تەندروستی مرۆڤ هەیە.
توێژەران دوای لێوردبوونەوە لە 270 پێوەندیی گیرمانكراو لە نێوان گرووپە جیاوازەكانی خوێن و نەخۆشییەكە، گەیشتنە ئەو ئەنجامە، ئەوان دوای پێداچوونەوەیەكی زۆر، شیكردنەوەیان بۆ 51 پێداچوونەوە و توێژینەوەی تایبەت بە گرووپەكانی خوێن و هۆكاری ریسی ئەنجام دا، دوای تاقیكردنەوەی هەمو پێوەندییەكان لە رووی متمانەپێكراوی و دووبارەبوونەوە و ئەگەری هەڵەی ئاماری، گەیشتنە بەڵگەیەكی بەهێز لەسەر ئەوەی خاوەن گرووپی خوێنی بی، بە پۆزەتیڤ و نێگەتیڤەوە، مەترسیی زیاتری تووشبوونیان بە جۆری دووەمی نەخۆشی شەكرە بە رێژەی 28% هەیە، بە بەراورد بە گرووپەكانی تر.
زانایان دووپاتی دەكەنەوە كە ناكرێ تەنیا پشتە بەو بابەتە ببەسترێت، بەوەی ئەوانە هەر تووشی نەخۆشییەكە دەبن، بەڵكو تەنیا هۆكارێكی مەترسیداری گریمانكراوە، چونكە هۆكارە مەترسیدارەكان بریتین لە شێوازی ژیان، وەك سیستمی خۆراك و چالاكیی جەستەیی و كێشی لەش و بۆماوە، ئەوە لەوكاتەی هەندێك توێژینەوەی تر باسی ئەوە دەكەن كە گرووپەكانی خوێن پێوەندییان بە زیادبوونی ئەگەری تووشبوون بە هەندێك نەخۆشی هەیە، وەك گرووپی ئەی زیاتر تووشی بەرزیی رێژەی كۆلیسترۆل دەبن.