وریای ئەو جۆرە وشكهەڵگەڕانەی دەم و چاوەكان بن

:: PM:09:59:27/06/2026 ‌

چەندان هۆكار بۆ وشكهەڵگەڕانی دەم و چاوەكان هەن، لەوانە زۆر سەیركردنی مۆبایل و كۆمپیتەر و تەلەڤزیۆن، یان بەهۆی هەوای سبلیت و موبەریدە و پانكە یان بەهۆی چوونە ناو تەمەن و هەندێك دەرمان و هیتریش، بەڵام هۆكارێك هەیە پێوەستە بە سیستمی بەرگریی ئەو كەسەوە، لەوانە كۆنیشانەی شوگرن، كە هێرش دەكاتە سەر فرمێسكرژێن و لیكەڕژێنەكان. 

ئەو نەخۆشییە پێوەندی بە سیستمی بەرگری لەشەوە هەیە، كاتێك سیستمەكە بە هەڵە هێرش دەكاتە سەر رژێنەكانی بەرپرسن لە دەردانی شلە و شێداركردنی لەش، بەوەش دەبنە هۆی كەمبوونەوەی دەردانی فرمێسكی چاو و لیكی دەم، یەكێكە لە بڵاوترین نەخۆشییەكانی سیستمی بەرگری لە نیشانەكانی:

وشكهەڵگەڕانی دەم، لە دیارترین نیشانەكانە و كەسی تووشبوو بە بەردەوام هەست بە وشكیی دەمی دەكات، تەنانەت لە دوای خواردنەوەی ئاویش، هەست بە لینجی لە دەمی دەكات و بە زەحمەت لیك دەردەدات، بۆیە ناچارە بە بەردەوام ئاو بخواتەوە، زەحمەتیی جوین و قووتدان، بەهۆی كەمیی لیكەوە پارووی خواردن لە دەم وشك دەمێنێتەوە و گواستنەوەی بۆ گەروو زەحمەت دەبێت، بۆیە ناچارە لە كاتی خواردن ئاوێكی زۆر بخواتەوە.

كێشەی بەردەوامی دەم و ددان، وەك رزین و كلۆربوون و كێشەكانی پووك و هەوكردنی دەم و بۆنی ناخۆشی دەم، ئەویش بەهۆی كەمیی لیكەوەوە روودەدات، هەوكردن و ئاوسانی لیكە رژێنەكان، بەتایبەتی روومەت و دەوروبەری شەویلاك و خوار گوێیەكان كە ئازاریان لەگەڵە، هەروەها وشكهەڵگەڕانی چاو و شەكەتی و ئازاری جومگە، خوران و سووتانەوەی چاو و ئازاری ماسولكەكان و هەوكردنی جومگە.       



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل