تێدرۆس ئه‌دهانۆم گیبریسۆس سه‌رۆكی ڕێكخراوی ته‌ندروستی دنیا ئاشكرای كرد، كه په‌تای ڤایرۆسی هانتا له كۆتایی نزیك بووه‌ته‌وه و له داهاتوویه‌كی زۆر نزیك كۆتایی دێت.
هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كرد، سه‌رجه‌م ئه‌وانه‌ی تێكه‌ڵاوبوونیان له‌گه‌ڵ تووشبووان هه‌بوو له باشووری ئه‌فریقا ئێسته كاتی چاودێری و كه‌ره‌نتینه‌یان ته‌واو كردووه و هیچ حاڵه‌تێكی تری نوێ تۆمار نه‌كراوه.
هاوكات له تۆڕی ئێكس تیدرۆس ئه‌دهانۆم گیبریسۆس
نووسیویه‌تی، چاودێری و كه‌ره‌نتینه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ی له ئیسپانیا و هۆلهندایش سه‌رنشینی كه‌شتی "هۆندیۆس" بوون كه په‌تاكه‌ی لێ سه‌رهه‌ڵدا، ده‌كرێت و ماوه‌ی كه‌ره‌نتینه‌یان ته‌واوبووه و ئێسته دۆخی ته‌ندروستی و پشكنینی به‌رده‌وامیان بۆ ده‌كرێت.
ڕوونی كرده‌وه، تا 25ی ئه‌و مانگه حوزه‌یران/یۆنیۆ ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له ژێر چاودێری و كهرهنتینهبوون بریتی بوون له 30 كه‌س، به‌ڵام سه‌رجه‌میان بێ كێشه ماوه‌ی كه‌ره‌نتینه‌یان ته‌واو كردووه و دۆخی ته‌ندروستیان زۆر باشه.
له‌باره‌ی كۆی گشتی ڕێژه‌ی تووشبووان به هانتا سه‌رۆكی ڕێكخراوی ته‌ندروستی دنیا گوتی، تا ئێسته‌یش كۆی تووشبووان به‌و ڤایرۆسه 13 كه‌س بووه و له‌و ژماره‌یه‌یش سێ كه‌سیان گیانیان له ده‌ست دا، به‌ڵام دۆخی په‌تاكه زۆر جێگیره و نزیكبووه‌ته‌وه له كۆتایی.