زۆربەی ئەوانەی كێشەیان لەگەڵ پاڵەپەستۆی خوێن هەیە، كێشەكەیان زیاتر بەرزبوونەوەی پاڵەپەستۆكەیە، بەڵام لە بەرانبەردا نزمبوونەوەی پاڵەپەستۆی خوێن بەهەمانشێوە كێشەیەكی تری تەندروستییە، بۆ ئەوەیش پزیشكێكی پسپۆری دڵ روونكردنەوە بۆ رێگەچارەی ئاسان بۆ ئەوانە دەخاتەڕوو كە نەخۆشیی نزمبوونەوەی پاڵەپەستۆی خوێنیان هەیە.
پێگەی
"شەفەق نیوز" لەبارەی نەخۆشیی نزمبوونەوەی پاڵەپەستۆی خوێن، زانیارییەكانی دكتۆر ئەندریە كۆندراخین وەرگرتووە كە پسپۆری بواری نەخۆشییەكانی دڵە و ئەویش لەبارەی نەخۆشییەوە دەڵێت، نەخۆشییەگی زۆر مەترسیدار نییە، بەڵام فەرامۆشكردنیشی باش نییە، رێوشوێن و رێگەی ئاسان بۆ چارەسەركردنی هەیە، چونكە خۆی هۆكاری سەرەكیی نەخۆشییەكە زیادبوونی شلەمەنی لەناو دمارە خوێنینییەكاندایە، ئەوەیە وا دەكات پاڵەپەستۆ بخرێتە سەر دیواری دەمارەكان و كەسەكە تووشی نەخۆشیی نزمبوونەوەی پاڵەپەستۆی خوێن بێت.
لەبارەی رێوشوێن و رێگەچارەسەرە ئاسانەكان ئەو پزیشكە دەڵێت، بەكارهێنانی خوێ باشترین رێگەیە بۆ بەرزبوونەوەی پاڵەپەستۆی خوێن، ئەویش دەتوانرێ بە چەندان شێوە بەكار بهێنرێت، بۆ نموونە خواردنی پەتاتەی سووركراو و هەر خواردنێكی تر كە خوێی زیاتری تێ بكرێت، هەروەها ئەو خواردنەوانەی بە كافاین دەوڵەمەندن وەك قاوە و چای و كاكاو، ئەوانیش هۆكارن بۆ بەرزبوونەوەی پاڵەپەستۆی خوێن.
پزیشكەكە ئەوەش دووپات دەكاتەوە كە بەكارهێنانی شەكر، رێگەیەكی تری چارەسەری نزمبوونەوەی پاڵەپەستۆی خوێنە، ئەوانەی پاڵەپەستۆی خوێنیان بەرز نابێتەوە، دەبێ بزانن كاتێك شەكر دەچێتە ناو خوێن، ئەو ئاوە رادەكێشێت كە تێیدا هەیە، ئەوەیش وا دەكات پاڵەپەستۆی خوێن بەرزتر ببێتەوە.
دواتریش پزیشكەكە ئاماژە بەوە دەكات كە نەخۆشانی تووشبوو بە نزمبوونەوەی پاڵەپەستۆی خوێن، دەبێ ئەوەش بزانن كە لە كاتی پاڵكەوتن یان خەوتندا، شتێك لە ژێر پێیەكانیاندا دابنێن تا بەرزتر ببێتەوە، ئەوەیش رێگەیەكی ئاسان و كاریگەرە.