كەی ئارەقەكردنی زۆر مەترسیدارە؟

:: PM:06:05:01/07/2026 ‌

ئارەقەكردن شتێكی زۆر ئاساییە، بەتایبەتی لە كاتی گەرما و وەرزشكردن، ئامرازێكە بۆ ساردكردنەوەی لەش، كەسانێك زۆر ئارەقە دەكەن و هەندێك جار ئاماژە بۆ نەخۆشی دەكات، شارەزایان تەندروستی ئاماژە دەكەن كە ئەگەر ئارەقەكردن چەند نیشانەیەكی تری لەگەڵدا بێت، پێویست دەكات سەردانی پزیشك بكرێت.

جیا لە ئارەقەكردن هەندێك نیشانە هەن كە بەدیار دەكەون وەك خوران و هەوكردن و گۆڕانی بۆنی لەش و شەقبوون و قڵێشانی پێست، خۆی ئارەقەكردن بۆ ساردكردنەوەی لەش و رێگرتنە لە بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش، چەند هۆكارێكی تر هەن ئارەقەكردن زیاد دەكەن، وەك رارایی و نیگەرانی و ترس و دەمارگیری و وەرزشكردن و هەندێك خۆراك و خواردنەوە و مانەوەی بۆ ماوەیەكی زۆر لە شوێنی گەرم و وەرگرتنی هەندێك جۆر دەرمان.

هاوكات هەندێك نەخۆشی هەن كە ئەوانەش ئارەقەكردنیان لەگەڵدایە، وەك شێرپەنجە و شەكرە و نەخۆشییەكانی دڵ و قەڵەوی و وەستانی یەكجارەكیی سووڕی مانگانە و هاری رژێنی دەرەقی و پاركنسۆن، دەكرێ زۆر ئارەقەكردن زیان و كاریگەریی نەرێنی هەبێت لەوانە سەرهەڵدانی پەتای پێست و گۆڕانكاری لە پێست وەك زەردهەڵگەڕان و شەقبوون و لۆچبوون، هەروەها نەرمیی نائاسایی پێست.    



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل