چەند نیشانەیەكی نەخۆشی دڵ لەسەر پێست بەدیار دەكەون

:: PM:06:26:01/07/2026 ‌

تا ئێستەش نەخۆشییەكانی دڵ هۆكاری بەكەمی گیانلەدەستدانن لە دنیا، چەندان نەخۆشی پێوەندیدار بە دڵ و لوولەكانی خوێن هەن كە ژیانی مرۆڤ نائاسایی دەكەن و دەبێت بە بەردەوام چارەسەری وەربگرێت یان تووشی نەشەرگەری دەبێت، هەندێك نیشانەی نەخۆشییەكانی دڵ هەن لەسەر پێست بەدیار دەكەون.

لەو نیشانانە، زەردەڵگەڕانی پێست، بەتایبەتی لە پێڵووی چاو و باسك و ئەژنۆكان، شینهەڵگەڕانی لێو و پەنجەكان، بەهۆی نەگەیشتنی ئۆكسجینی پێویست بۆ ئەندامەكانی لەش، دەركەوتنی پەڵەی كاڵ لەسەر پێست، كە هاوكات نیشانەی تووشبوونە بە شەكرە و نەخۆشییەكانی دڵ و لوولەكانی خوێن، بریقەداری و بریسكانەوەی پێست بەهۆی لاوازیی فەرمانەكانی دڵ و زیادبوونی شلەی لەش، بەتایبەتی ئەوانەی پەككەوتنی دڵیان هەیە، رەنگە ئاوسانیشی لەگەڵدا بێت.

كەمبوونەوەی گەشەی موو لەسەر قاچەكان كە نیشانەیە بۆ لاوازیی سووڕی خوێن بەهۆی تەسكبوونەوەی خوێنبەرەكان و كەمگەیشتنی خوێن بۆ پەلەكان و تەنكبوونەوەی پێست و هەڵوەرینی مووی قاچەكان و سستی سارێژبوونی برینی قاچەكان.  



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل