توێژینەوەیەكی نوێ كە لە كەنەدا ئەنجام دراوە، بەو ئەنجامە گەیشتووە، كریاتین كە پێكهاتەیەكی خۆراكییە و ئەوانەی وەرزش دەكەن زۆر دەیخۆنەوە، یارمەتیدەرێكی سەرەكییە بۆ نەهێشتنی خەمۆكی.
مادەی
كریاتین یارمەتیی خانەكانی جەستە دەدات كە وزە بەرهەم بهێنن، جەستەیش ئەو وزەیە بەشێوەیەكی سروشتی وەردەگرێ و بەكاری دەهێنێت لە جووڵەكانی ڕۆژانەدا. زیاتر وەرزشوانان ئەو پێكهاتە خۆراكییە لەگەڵ ئاو تێكەڵ دەكەن و دەیخۆنەوە.
توێژینەوە كەنەدییەكە كە لە بڵاوكراوەی زانستی تایبەت بە نەخۆشییەكانی دڵ و مێشك و دەمار بڵاو كراوەتەوە و توێژەرانی زانكۆی تۆرنتۆ و ئۆتاوا بەشدارییان تێدا كردووە، گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی كە مادەی كریاتین لە مۆخی مرۆڤ بوونی هەیە، بەمەیش دەیسەلمێنێت كە ئەو مادەیە یارمەتیدەر و هۆكارە بۆ نەهێشتن و كەمكردنەوەی خەمۆكی.
توێژەران شیكاری ئەنجامی پێنج توێژینەوەیان كرد كە لەسەر 238 كەس ئەنجام دراوە و سەرجەمیان بە دەست خەمۆكی دەناڵێنن.
دوای پێدانی پێكهاتەی خۆراكی كریاتین بەو نەخۆشخانە دەركەوت كە تووشبووان هەست بە باشبوونی بەرچاو دەكەن، ئەمەیش خرایە ژێر وردبینی و تاقیكردنەوە و دەركەوت كە كریاتین یارمەتیدەرێكی سەرەكی كەمكردنەوەی خەمۆكییە.