نەخۆشی شەكرە یەكێكە لە نەخۆشییە درێژخایەنە بڵاوەكان، چەند جۆرێكی هەیە و گرنگە مرۆڤ خۆی لە تووشبوون بپارێزێت، بەڵام كە تووشی بووەوە، پێویستە كۆنترۆڵی بكات و خۆی لە كاریگەرییە نەرێنییەكانی بپارێزێت، واتە كۆنترۆڵی رێژەی شەكری خوێن بكات، رارایی و خواردنی ناتەندروست دوو هۆكاری سەرەكیی تووشبوون و بەرزبوونەوەی شەكری خوێنن، كامیان كاریگەری زیاترە؟
چەند هۆكارێك هەن رێژەی شەكری خوێن بەرز دەكەنەوە، لەوانە ئازار و رارایی و سترێس، شیرینییە دروستكراوەكانی لە خواردن و خواردنەوەدا هەن، زۆر خواردنەوەی قاوە، بەتایبەتی ئەوانەی فرەهەستیارییان بۆ كافایین هەیە، كەمخەوی، كە وا دەكات كاریگەریی ئەنسۆلین لە لەش كەمتر بێت، نەخواردنی ژەمی بەیانیان، یان خواردنی هەڕەمەكی و ناتەندروست، بەتایبەتی كە بەیانیان ئاستی دەردانی هۆرمۆنەكان بەرزە، وشكهەڵگەڕان، واتە زیادبوونی رێژە و چڕی شەكر و كەمبوونەوەی رێژەی ئاو، لە خوێن و بەكارهێنانی پەمپی لووت كە هەندێك مادەی كیمیایی هاندەری بەرهەمهێنانی شەكری تیادایە و برینی پووك.
شارەزایانی تەندروستی، لەوانە د. ئەحمەد بەهائەدین شافیعی راوێژكاری نەخۆشییەكانی كوێرە رژێن و شەكرە دەڵێت، بەڵێ رارایی و سترێس یەكێكن لە هۆكارە سەرەكییەكانی بەرزبوونەوەی رێژەی شەكر لە خوێن لە پاڵ خۆراكەوە، ئەوە سەرەڕای خواردنی دەرمانی شەكرە، بۆیە پێویستە لەگەڵ راوێژكردن بە پزیشكی شارەزا، هەوڵی كەمكردنەوەی رارایی بدرێت، لەوانە لە رێگەی ئارامیی دەروونی و وەرزشكردن و وەرگرتنی هەندێك دەرمانی هێوركردنەوە.