بۆچی دوای خواردنی پاقلەمەنی سك دەئاوسێت؟

:: PM:07:35:14/07/2026 ‌

زۆر كەس لە دوای خواردنی پاقلەمەنی سكیان دەئاوسێت و با دەكات، لەوانە پاقە و نیسك و نۆك، ئەوەش بۆ ئەوان بێزاركەرە، ئەگەرچی بابەتێكی زۆر مەترسیدار نییە، بەڵام هۆكارەكەی چییە و چۆن چارەسەر دەكرێت؟

د. لیندا جادلحەق راوێژكاری چارەسەری خۆراك ئاماژە دەكات، هۆكاری بای سك لە دوای خواردنی پاقلەمەنی بوونی چەند جۆرە كاربۆهیدرات و ریشاڵێكە لەناو ئەو خۆراكانە كە بە زەحمەت و بە ناتەواوی لە ریخۆڵە باریكە هەرس دەكرێن، بۆیە دەچنە ناو قۆلۆن و لەوێ لە لایەن بەكتریاكان دەترشێن، بەوەش با و غاز دروست دەبێت و سكی مرۆڤ دەئاوسێت.

ئەو پزیشكە دەڵێت، دەتوانرێت بای سك كەم بكرێتەوە لە رێگەی هێشتنەوەی پاقلە و نۆك و نیسكەكە لە ناو ئاو بۆ چەند سەعاتێك بەر لە كوڵاندنی و فڕێدانی ئاوەكە، هەروەها كوڵاندنی باش بۆ ئاسانكردنی هەرسكردنیان، سەرەتا كەمیان لێ بخورێت، جوینی لەسەرخۆ بۆ قووتنەدانی هەوا، خواردنەوەی بڕێكی باشی ئاو.

بۆ چارەسەركردنی حاڵەتەكەش، خۆی ئەو بابە بە تێپەڕبوونی كات و دوای چەند سەعاتێك نامێنێت، بەڵام دەتوانرێت لە رێگەی رۆیشتنی سووك لە دوای ژەمەكان و خواردنەوەی ئاو شلەی شڵەتێن وەك یانسۆن و نەعنا، دووركەوتنەوە لە خواردنەوە غازییەكان، بەڵام ئەگەر ئازاری زۆر و بەردەوام و رشانەوە و كەمبوونەوەی كێش و خوێن لە پاشەڕۆ و سكچوون و قەبزی بەردەوامی لەگەڵ بێت، دەبێت سەردانی پزیشك بكرێت.    



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل