كاریگەرییەكانی خواردنی ئەڤۆگادۆ لەسەر تەندروستی دڵ دەركەوت

:: AM:09:34:21/07/2026 ‌
توێژینەوەیەكی نوێ دەریخستووە كە ڕۆژانە خواردنی دانەیەك ئەڤۆگادۆ بۆ ماوەی شەش مانگ لەسەر یەكتر، یارمەتیدەرێكی زۆر بەهێزی كەمكردنەوەی چەوری زیانبەخش لە جەستە دەبێ و تەندروستیی دڵ بە پارێزراوی دەهێڵێتەوە.

توێژەران لە زانكۆی پەنسلڤانیا لێكۆڵینەوەیان لەسەر 768 كەس كرد، دواجار ئەو گرووپەی كە ڕۆژانە ئاڤۆگادۆیان خواردووە، جیاوازییەكی زۆر لە تەندروستیی جەستەیان بە بەراورد لەگەڵ ئەوانەی هیچ ئەڤۆگادۆییەكیان نەخواردووە، بوونی هەیە.

دەرئەنجامی توێژینەوەكە ئەوەی دەرخست كە ئەوانەی ڕۆژانە ئەڤۆگادۆیان خواردووە، ڕێژەی چەوری لە جەستەیان زۆر كەمی كردووە، لەگەڵ ئەوەیشدا هیچ كەمبوونێك لە چەورییە سوودبەخشەكان ڕووی نەداوە كە سوودی زۆر بە دڵ دەگەیەنن.

بەوهۆیەوە توێژەران دووپاتیان لەوە كردەوە كە زیادكردنی دانەیەك ئەڤۆگادۆ لە خوارنی ڕۆژانە، ڕێگریی لە تووشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ دەكات و ئەرك و كارەكانی دڵ زۆر چالاك و بێ كێشە دەكات، چەوریی زیانبەخش لە جەستە ناهێڵێت، بۆیە ئەمە بۆ هەموو كەس بە گشتی و بەتایبەت ئەوانەی بە دەست زۆری چەوریی زیانبەخش لە ناو بۆڕییەكانی خوێن دەناڵێنن، چارەسەرێكی گرنگ و دەگمەنە.


وشە - باز ئه‌حمه‌د