شارەزایانی تەندروستی ئاماژە دەكەن كە نەخۆشی شەكرە كاریگەرییەكەی تەنیا ئەوەندە نییە كە ئاستی شەكری خوێن بەرز دەبێتەوە، بەڵكو راستەوخۆ كار لە تەندروستی دڵ و لوولەكانی خوێن دەكات، تەنانەت تێكچوونی دڵ و كاریگەربوونی بەو نەخۆشییە، لە قۆناغەكانی سەرەتای دروستبوونی نەخۆشییەكەوە دەبێت.
د. ئەمیر عادل راوێژكاری نەخۆشییەكانی دڵ و لوولەكانی خوێن ئاماژە دەكات كە كاریگەریی دڵ و لولەكانی خوێن بە نەخۆشی شەكرە بەر لە دەركەوتنی نیشانەكانی دەبێت، واتە لە قۆناغە سەرەتاییەكانی، زیادبوونی ئاستی شەكرە لە خوێن بۆ ماوەیەكی دوورودرێژ، دەبێتە هۆی تێكچوونی ناوپۆشی لوولەكانی خوێن و هەستەدەمارەكانی دڵ، جیا لەوە هەوكردن لە لەش زیاتر دەكات و دۆخەكە بۆ كۆبوونەوەی چەوری لەناو خوێنبەرەكان و رقبوونیان بەرە بەرە خۆش دەكات، كە ئەو پرۆسەش ساڵانێك بەردەوام دەبێت بەر لەوەی نەخۆشەكە هەستی پێ بكات.
روونی كردەوە، ئەگەری هەیە نەخۆشانی شەكرە بێ ئەوەی هەستی پێ بكەن و ئازاری سینگ و هەناسەتنگییان هەبێت، دووچاری گۆڕانكاری لە لوولەكانی خوێن ماسولكەكانی دڵ ببنەوە، ئەوەش وا دەكات نەخۆشی شەكرە یەكێك بێت لە هۆكارە مەترسیدارەكانی تووشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ و لوولەكانی خوێن، بۆیەش تووشبوون بە دڵەنۆرە یان پەككەوتنی ماسولكەی دڵ یەكەم نیشانەكانی نەخۆشی شەكرە بێت.