رەنگە لاوازی سێكسی حاڵەتێك بێت لە كاتی چوونە ناو تەمەن یان تووشبوون بە هەندێك نەخۆشی دەركەوتنی ئاسایی بێت، بەڵام هەندێك جار ئەو حاڵەتە زوو بەدیار دەكەوێت و كێشەیەكی گەورە بۆ كەسەكە دروست دەكات، كە رەنگە گەنج بێت، تووشی كێشە لە وەچەخستنەوەشی دەكات.
د. یاسر بەدران مامۆستای نەشتەرگەریی رێڕەوی میز و نەخۆشییەكانی كۆئەندامی نێرینە دەڵێت، حاڵەتەكانی لاوازی سێكسی كە دێنە نۆرینگەكان دوو جۆری سەرەكین، گەنجە كەمتەمەنەكانی بێ بوونی هۆكارێكی روونی جەستەیی بەدەست لاوازی سێكس و پێوەندیی خێزانییەوە دەناڵێنن، دووەم ئەو پیاوانەی تەمەنیان زیاترە و بەدەست نەخۆشییە درێژخایەنەكانی وەك شەكرە و بەرزی پەستانی خوێن و نەخۆشییەكانی دڵەوە دەناڵێنن، كە لاوازییەكە لەوانە پێوەندی بەو نەخۆشیانەوە هەیە.
روونی كردەوە، سەبارەت بە گەنجەكان، زۆرجار هۆكارەكەی دەروونییە و پێوەندی بە رارایی و نیگەرانی دڵەڕاوكێ هەیە كە لەگەڵ پرۆسەی سێكس سەر هەڵدەدات، ئەو شێرپەنجە و گرێی شێرپەنجەیی بە هۆكارێكی تر دانا، بەوەی گەنج هەبووە تەمەنی 20 ساڵ بووە و بەدەست ئەو حاڵەتە ناڵاندوویەتی.
لای خۆیەوە د. محەمەد بەیتار راوێژكاری نەشتەرگەریی كۆئەندامی نێرینە و نەزۆكی ئاماژە دەكات كە لاوازی سێكسی پیاو تەنیا پێوەست نییە بە تەمەنەوە، هۆكاری سەرەكی نەگەیشتننی خوێنی پێویستە بۆ ئەندامی نێرینە و رەقبوونی، یان زوو بەتاڵبوونی لە خوێن و شلبوونەوەی، ئەوەش لەبەر چەند هۆكارێك، لەوانە نەخۆشییە درێژخایەنەكانی وەك شەكرە و بەرزیی پەستانی خوێن و نەخۆشییەكانی دڵ، شێوانی هۆرمۆنی و كێشەی دەمارەكان و دەروونی وەك رارایی و ترس لە شكستهێنان و هەندێك دەرمان و شێوازی ناتەندروستی ژیان.