پزیشكێكی رووسی لەبارەی گەرمای جەستەی مرۆڤەوە روونی دەكاتەوە، هەندێك خواردن و خواردنەوە كە خەڵك بەشێوەیەكی گشتی لە كەشی گەرمادا بەكاریان دێنن بۆ ساردكردنەوەی جەستەیان، بەڵام ئاكام كاریگەرییان پێچەوانە دەبێتەوە و گەرمای جەستە زیاتر دەكەن.
پێگەی "شەفەق نیوز" هەواڵەكەی لە پێگەی
"ئار تی" وەرگرتووە و سیمیۆن ئەدیڤ كە پزیشكێكی رووسییە قسەی بۆ كردووە، ئاماژەی داوە كە هەندێك خواردن و خواردنەوە كە خەڵك بەشێوەیەكی گشتی لە كەشی گەرمادا بەكاریان دێنن بۆ ساردكردنەوەی جەستەیان، بەڵام ئاكام كاریگەرییان پێچەوانە دەبێتەوە و گەرمای جەستە زیاتر دەكەن. راستە ئەو خواردن و خواردنەوانە بەشێوەیەكی كاتی جەستە سارد دەكەنەوە، بەڵام دواتر گەرمای زیاتری بۆ دێنن.
ئەو پزیشكە زیاتر دەڵێت، خواردن و خواردنەوە ساردو و بەستووەكان، لە بەكارهێنانیان بەشێوەیەكی كاتی وا دەكەن جەستە هەست بە ساردی بكات، بەڵام چونكە لەناویاندا چەوری و شەكر هەیە كە كاریگەریی نەرێنیی لەسەر هەرس دەبێت، ئەوكات لە ناوەوەدا گەرمای زیاتر بۆ جەستە دێنن، وەك ئەوەی شەكر ئاستی گلۆگۆز لە خوێندا بەرزتر دەكاتەوە و دواتر دەبێتە هۆی خێراكردنی زیاتری لێدانی دڵ، پاشان هەست بە گەرما و ئارەقەكردن لە جەستە دەكرێت.
دووپاتی دەكاتەوە كە خواردنەوە غازییەكان و شیرینەكان و تەنانەت خواردنەوە لە قوتووكراوەكان، بەهەمانشێوە وا دەكەن زیاتر هەست بە گەرمای جەستە بكەن، چونكە تێیدا شەكری زۆر هەیە و دواتریش وا دەكات جەستە تووشی وشكبوونەوە بێت و بەدوایدا توینێتیی زیاتر دەكات نەك پێچەوانەكەی.
پزیشكەكە ئاماژەی بە كحوول كردووە ئەگەر سارد بێت، ساردییەكی ساختە بە جەستە دەبەخشێت كە دەبێتە هۆی فراوانبوونی دەمارە خوێنییەكان، بەڵام شلەمەنییەكی زۆر لە دەست دەدات و دەبێتە هۆی وشكبوونەوە، بۆیە وا دەكات مرۆڤ هەست بە ماندوویی بكات لە كەشی گەرما.
دواتریش پزیشكە رووسییەكە دەڵێت، خواردن و خواردنە زۆر ساردەكان بژاردەیەكی زۆرباش نین بۆ كەشی گەرما، چونكە وا دەكەن جەستە لە ناكاودا تووشی گەرمای زیاتر بێت و هاوسەنگی لە دەست بدات، بۆیە باشترین شت خواردنەوەی ئاوە، ئەویش بەپێی پلەی ئەو گەرما و ساردییەی لە شوێنەكەدا هەیە، نەك ئاوی زۆر سارد و بەستوو.