پزیشكێكی كورد بەشداریی لە كۆنفرانسێكی نێودەوڵەتی دەكات

:: PM:03:20:25/07/2026 ‌
كۆنفرانسێكی پزیشكی منداڵانی نێودەوڵەتیی جیهانی لە توركیا، بەسەرپەرشتی پزیشكانی منداڵانی هەرێمی كوردستان و عێراق بەڕێوە دەچێت.

لە كۆنفرانسەكەدا چەندان بابەت و سیمینار و گفتوگۆ و توێژینەوەی زانستی تازە لە بواری پزیشكی منداڵان پێشكەش دەكرێن، سەتان پزیشكی منداڵان لە هەموو وڵاتانی دنیا بەشداریی لە كۆنفرانسەكەدا دەكەن.

د. محەمەد حەسەن پزیشكی گەشەی منداڵان كە لە كوردستانەوە بەشداریی كردووە، بە "وشە"ی راگەیاند، لەم كۆنفرانسەدا كە ساڵانە لە وڵاتێك ڕێكدەخرێ، ژمارەیەكی زۆری پزیشكانی منداڵان كە نزیكەی 300 پزیشك دەبن، لە هەموو دنیاوە بەشداریی تێدا دەكەن.

روونیشی كردەوە كە لەم كۆنفرانسەدا تازەترین بابەتی زانستی و پێشهات و گۆڕانكارییە جیهانییەكانی تایبەت بە زانستی تەندروستی منداڵان دەخرێنە بەرباس، نوێترین چارەسەرەكان بۆ هەموو جۆرە نەخۆشییە جۆراوجۆرەكانی منداڵان و چۆنیەتیی پێشخستنی تەندروستیی منداڵان دەخرێنە ڕوو، كۆنفرانسەكە هۆكارێكی سەرەكی گرنگی بیروڕاگۆڕینەوەی زانستی وەرگرتنی پەیامی زانستی جۆراوجۆرە كە باشترین یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی هاوشان لەگەڵ وڵاتانی دنیا، پزیشكانی كوردستان و عێراقیش بتوانن بەباشترین شێوە خزمەتی گەورەی تەندروستی و ژیانی منداڵانی كوردستان بكەن.

وشە/ فەیسەڵ شێخانی 



وشە - وشه‌