هۆكاری راستەقینەی زۆر ئارەقەكردن چییە؟

:: PM:06:53:25/07/2026 ‌

بەپێی توێژینەوەیەكی بۆماوەیی هۆكاری سەرەكیی زۆر ئارەقەكردن لە هەندێك كەس بوونی كێشە لە ئارەقەرژێنەكانی پێست نییە، بەڵكو پێوەندی بە زۆر چالاكیی راگەیاندنە دەمارییەكانەوە هەیە، ئەوەش دەرگە بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێكی پێوەندیدار بە كۆئەندامی دەمار واڵا دەكات، وەك بەكارهێنانی رووەكی قنەب.

توێژینەوەكە لە زانكۆی جۆنز هۆبكنزی ئەمەریكی بە سەركردایەتیی د. كالكۆڵم بووك ئەنجام درا و 32 خێزان كە كێشەی زۆر ئارەقەكردنیان هەبوو بەشدارییان تیادا كرد، دەركەوت كێشە بایۆلۆجییەكە لە بازدانێك لە جینێك بە ناوی " SCN10A "، دەست پێ دەكات، ئەو بازدانە بەرهەمهێنانی تەزووی كارەبا لەناو دەمارە خانەكان چەند هێند زیاتر دەكات و هەستیاریی چالاكبوونی جینەكە كەم دەكاتەوە، وای لێ دەكات بۆ كەمترین هاندەر وەڵام بداتەوە و راگەیاندنی زیاتر و بەردەوام رەوانە بكات كە هانی ئارەقەرژێنەكان دەدات بۆ دەردانی ئارەقە.

د. مالكۆلم برووك ئاماژە دەكات، پێشتر وا سەیری زۆر ئارەقەكردن دەكرا كە بریتییە لە شێوانی ئارەقەرژێنەكان، بەڵام لە توێژینەوەكە دەركەوت كە كێشەكە لە دەمارەكانەوە دروست دەبێت، كا ئاستی كاریگەریی راگەیاندنەكان زیاتر دەكات، ئەوەش وا دەكات هەوڵی زیاتری دۆزینەوەی چارەسەری بدرێت. 



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل