بۆ ئەوانەی لە قۆناغی پێش تووشبوونن بە شەكرە

:: PM:07:43:26/07/2026 ‌

بەر لە تۆشبوون بە نەخۆشی شەكرە، كە نەخۆشییەكی مەترسیداری درێژخایەنە و پێویستی بە چارەسەری و كۆنترۆڵكردن هەیە، قۆناغی بەر لە تووشبوون هەیە، بە گشتی لە حاڵەتی ئاسایی و لەو قۆناغەدا پێویستە مرۆڤ زۆر وریا بێت، بۆ ئەوەی نەگاتە ئاستی تووشبوون و وەرگرتنی چارەسەری.

سیستمی خۆراكی مرۆڤ رۆڵی گەورە و گرنگی لە ئیدارەدانی قۆناغی بەر لە تووشبوون بە شەكرە هەیە، كە تیایدا رێژەی شەكر لە خوێن لە سەرووی ئاسایی دەبێت، بەڵام ناگاتە ئاستی دەستنیشانكردنی وەك تووشبووێك بە شەكرە، زیاتر كەسانی قەڵەو و كێشی زیادەی لەشیان هەیە، هەروەها كەسانی سەرووی 45 یاڵ تووشی دەبن، بەپێی توێژینەوەكان 70%ی ئەوانەی لەو قۆناغەن و شێوازی ژیان و سیستمی خۆراكیان نەگۆڕن، تووشی نەخۆشی شەكرە دەبن.

لە قۆناغی پێش تووشبوون بە شەكرە پێویستە ئەو خۆراكانە بخورێت، پرۆتینی كەمچەور وەك ماسی و شیر و پەنیر و هێلكە و ماست و نیسك و نۆك و پاقلەمەنی و سۆیا، سەوزە، بەتایبەتی گەڵادارەكان، خۆراكی دەوڵەمەند بە ریشاڵەكان وەك نیسك و نۆك و فاسوڵیا و جۆ و كینوا و گەنمی رەش و كیوی و توو، چەوری تەندروست وەك رۆنی زەیتوون و ئەڤۆگادۆ ماسی چەور و چەرەزات.   



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل