توێژینەوەیەكی نوێ دەریخستووە، بوونی كێشەی مادی و هەژاری، كۆئەندامی دەمار زۆر ماندوو دەكات و هۆی سەرەكییە بۆ پیربوونی پێشوەختەی مۆخی مرۆڤ.
توێژینەوەكە لە كۆلێژی لەندەن لەلایەن تیمێكی توێژەرانەوە ئەنجام دراوە و تێیدا دەركەوتووە، ئەو كەسانەی كێشەی مادی و كەمیی داهاتیان هەیە، ئەوا زووتر پیر دەبن و توانای درك پێكردن و زانینیان لە تەمەنی 53 ساڵییەوە بەرەو دواوە دەگەڕێتەوە.
وێنەی تیشكی مۆخی ئەو كەسانەی بەشدارییان لە توێژینەوەكە كردووە، لەو كەسانەی كە كەمی داهات و پارەیان هەبووە، بە درێژایی تەمەن كاریگەریی لەسەر ئەرك و كارەكانی مۆخی مرۆڤ دروست كردووە، تەنانەت لە تەمەنی 69 تا 71 ساڵی قەبارەی مۆخی مرۆڤ بچووكتر بووەتەوە.
جاك ویلز یەكێك لە توێژەرانی ناو ئەو توێژینەوەیە دەڵێ، چەند دەیەیەكە خەریكی ئەو توێژینەوەین و دەمانەوێ كاریگەریی هەژاری و كەمی داهات لەسەر تواناكانی زانین و پەیبردنی مۆخ ئاشكرا بكەین، بەر لەوەی لەكاتی بوونی كێشەی دارایی پێوانەی ئەركەكانی بكەین.
توێژینەوەكە لەسەر دوو هەزار و 800 هاووڵاتیی بەریتانی ئەنجام دراوە، لە تەمەنی 26 ساڵی و 43 ساڵی و 53 ساڵی خراونەتە ژێر لێكۆڵینەوەی ورد، مۆخیان تیشكی لێ گیراوە و بەراوردی وردی لە نێوان هەر سێ تەمەنە جیاوازەكە ئەنجام دراوە.