بۆڵتن درێژه به چیرۆك و ڕووداوه‌كانی ناو كۆشكی سپی ده‌دات و ئه‌مجاره به وردی له‌سه‌ر مامه‌ڵه‌ی واشنتن له‌گه‌ڵ ئه‌سه‌د ده‌دوێ و دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، كه هه‌موو ڕێوشوێنێكیان گرتووه‌ته‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی گورزێكی كوشنده له ئه‌سه‌د بوه‌شێنن و سه‌رسڕمانی خۆیشی ده‌رده‌بڕێ، كه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاتان له جیاتی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا قسه بكه‌ن، له‌گه‌ڵ جارید كۆشنه‌ری زاوای تره‌مپ گفتوگۆیان كردووه.
له به‌شی دووه‌می كتێبه‌كه‌ی جۆن بۆڵتن كه ناونیشانی " هاواری وێرانبوون و خه‌وتنی سه‌گه‌كانی جه‌نگ"ی هه‌یه و تێیدا ڕاوێژكاری پێشووی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا باس له هێرشه كیمیایییه‌كانی به‌شار ئه‌سه‌د بۆ سه‌ر خه‌ڵكی مه‌ده‌نی ده‌كات و نووسیویه‌تی، له حه‌وتی نیسان/ئه‌پریلی 2018 ڕژێمی ئه‌سه‌د به چه‌كی كیمیایی هێرشی كرده سه‌ر شاری دومای باشووری ڕۆژئاوای سووریا و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری، ڕاپۆرته سهرهتایییهكان ئه‌وه‌یان خستبووه ڕوو، كه ده‌یان كه‌س كوژراون و سه‌دانی تریش تووشی برینی سه‌ختی چه‌كی كیمیایی بوون، كه له نێویان دا منداڵ و كه‌سانی به ته‌مه‌نیش بوونی هه‌بوو.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، هێرشه‌كه به پله‌ی یه‌كه‌م به گازی كلۆر ئه‌نجام درا بوو، به‌ڵام باسی ئه‌وه‌یش هه‌بوو كه ئه‌سه‌د گازی سارینی به‌كارهێناوه، چونكه پێشترییش له چواری نیسان/ئه‌پریلی 2017 له خان شیخون سارینی دژ به خه‌ڵكی مه‌ده‌نی به‌كارهێنا، كه له به‌رانبه‌ر ئه‌م هێرشه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا هاته ده‌نگ و 59 مووشه‌كی كروزی ئاراسته‌ی بنكه سه‌ربازی و شوێنه هه‌ستیاره‌كانی ڕژێمی ئه‌سه‌د كرد، به‌ڵام ڕژێمی دیكتاتۆری سووریا هیچ په‌ندی له‌و هێرشه وه‌رنه‌گرت و ئه‌و هێرشه كیمیاییه‌ی 2018یش بێده‌نگی ئه‌مه‌ریكای لێ كه‌وته‌وه.
هه‌فته‌یه‌ك به‌ر له هێرشه‌كه‌ی دوما، ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا كۆبووه‌وه و هه‌مووان كۆك بووین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه پێویسته فشاری زیاتر بخرێته سه‌ر ڕژێمی ئه‌سه‌د و ناكرێ بیر له كشانه‌وه بكه‌ینه‌وه و هه‌مان سیاسه‌تی هه‌ڵه‌ی ئۆباما له عێراق، له سووریایش دووباره بكه‌ینه‌وه، چونكه ئه‌وكاته هه‌موو ئه‌و ده‌سكه‌وت و پێگه‌یه‌ی هه‌مانه له ده‌ستی ده‌ده‌ین.
تره‌مپ بێ ئاگه‌داری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و ته‌نیا له تویته‌ره‌وه بڕیار ده‌دات
له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ڕانانی وردی دۆسیه‌كه‌مان كرد، به‌ڵام سه‌عات نۆی به‌یانی هه‌شتی نیسان/ئه‌پریل واته ڕۆژێك دوای بۆردمانه‌كه‌ی دوما، به شێوازه تاكڕۆكهی خۆی، دۆناڵد تره‌مپ له تویته‌ری خۆی تویتێكی كرد و نووسیبووی، ژماره‌یه‌كی زۆر كوژراون، له نێویان ژن و منداڵیش هه‌یه، هێرشه كیمیاییه‌كه هه‌ریه‌ك له پوتین و ئێران لێی به‌رپرسن كه پشتیوانی له ئاژه‌ڵه‌كانی ئه‌سه‌د ده‌كه‌ن و پێویسته باجی ئه‌وه بده‌ن، ده‌بێ ناوچه‌كه به خێرایی كۆمه‌كی مرۆیی و پزیشكی پێ بگات، بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌ساته مرۆییه‌كه گه‌وره‌تر نه‌بێت.
چه‌ند خوله‌كێك دوای ئه‌وه نووسی، ئه‌گه‌ر سه‌رۆك ئۆباما كاره هه‌ڵه‌كانی نه‌كردبا و هێلی سووری له‌سه‌ر ئه‌سه‌د نهشكاندبووایه، ئێسته كاره‌ساتی له‌مجۆره ڕووی نه‌ده‌دا و كات و سه‌رده‌می ئاژه‌ڵ ئه‌سه‌د كۆتایی هاتبوو و ببوو به به‌شێك له مێژوو، ئه‌و لێدوانانه زۆر باش و به‌هێزبوون، به‌ڵام تره‌مپ تویتی ده‌كرد بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ ڕاوێژكاره‌كان و تیمی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا.
له‌وكاته قسه‌كانی مهكماسترم بیر هاته‌وه كه به‌ر له‌وه‌ی كۆشكی سپی جێ بهێڵی له‌گه‌ڵی كۆبوومه‌وه و به ڕوونی پێی گوتم، كه هه‌موو شتێك بێزاركه‌ر ده‌بێ كه ماوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵی كار بكه‌یت، مرۆڤ به ته‌واوی ڕه‌شبین و بێ ئومێد ده‌بێت، له‌سه‌ر ئه‌و پرسه دواتر تره‌مپ پێوه‌ندی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ كردم و ماوه‌ی 20 خولهك قسه‌م بۆیكرد و بۆم ڕوون كرده‌وه، كه پێویسته چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بكه‌ین، به‌ڵام ئه‌و سه‌رسامه به قسه‌ی ناو میدیاكان و گوتی، جه‌نه‌راڵ جاك كین له فۆكس نیوز قسه‌ی ده‌كرد و به گرنگییه‌وه ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، كه پێویسته فڕۆكه‌خانه‌ی سه‌ربازی و ته‌واوی هێزی ئاسمانی ئه‌سه‌د بۆردمان بكه‌ین و گوتی، شه‌ره‌فی من له سه‌نگی مه‌حه‌كدایه.
زۆربه‌ی كات سه‌یری فۆكس نیوز ده‌كات، قسه‌ی هه‌ر كه‌سێكی به دڵ بێ ده‌یكاته بڕیار و گوێ به ڕاوێژكاره‌كان نادات
دواتر سه‌رۆك ئیمانوێل ماكرۆن پێوه‌ندی به تره‌مپه‌وه كرد و پشتیوانی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ڕژێمی ئه‌سه‌دی خسته‌ڕوو و دووپاتی كرده‌وه، كه پاریس پشتیوانی و هاوكار و هه‌ماهه‌نگی هه‌ر وه‌ڵامێكی سه‌ربازی ده‌بێ كه له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه بكرێته سه‌ر ڕژێمی ئه‌سه‌د. پاشان جارید كۆشنه‌ری زاوای تره‌مپ پێوه‌ندی پێوه كردم و گوتی، بۆریس جۆنسۆنی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا پێوه‌ندی پێوه كردووه و پشتیوانی له‌نده‌نی بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌سه‌د دووپات كردووه‌ته‌وه. له‌وكاته سه‌رم سڕما، بۆچی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا پێوه‌ندی به كۆشنه‌ر كردووه، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و وه‌زیره‌كه‌ی چی ده‌كه‌ن.
جیا له‌وه شتێكی تری سه‌یر ڕووی دا و تره‌مپ یه‌كێك له كارمه‌نده‌كانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی په‌سن ده‌كرد، به‌وه‌ی له یه‌كه‌م ڕۆژی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن و سه‌رۆكایه‌تییه‌وه پشتیوانی تره‌مپ بووه، له كاتێكدا به‌ڵگه‌ی ڕوون له‌به‌رده‌ست بوو، كه ئه‌و كارمه‌نده دزه به زانیاریی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی بۆ میدیاكان ده‌كات، بیرم له‌وه كرده‌وه، چۆن ده‌بێ زانیاری نهێنی پێوه‌ست به ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی گه‌ل و وڵاته‌كه‌مانه‌وه پێویست بكرێ به‌وه‌ی ئه‌و كه‌سه ئه‌گه‌ر زانیاریش دزه پێ بكات، نابێ لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێ، چونكه پشتیوانی سه‌رۆك بووه!
بۆریس جۆنسنی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا پێوه‌ندی به كۆشنهرهوه كرد له شوێنی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا
دوای ئه‌و كێشانه، تره‌مپ و هه‌ر 46 كارمه‌نده‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له سه‌عات شه‌شی به‌یانی له كۆشكی سپی كۆبووینه‌وه، بۆ تاوتوێكردنی بژاره‌ی بۆردمانكردنی شوێنه ستراتیجییه‌كانی ئه‌سه‌د و خه‌مڵاندنی كاردانه‌وه‌كان، سه‌ره‌تایش تره‌مپ قسه‌ی كرد له كۆبوونه‌وه‌كه و گوتی، هێرشه‌كه‌ی دوما پێویستی به وه‌ڵامێكی سه‌ربازی به‌هێزه له داهاتوویه‌كی زۆر نزیك، به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی له‌لایه‌ن ئه‌سه‌ده‌وه، پێچه‌وانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه نیشتمانییه‌كانی ئێمه و ته‌واوی ڕێسا و بڕیاره‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه.
پرسیاری گرنگی كۆبوونه‌وه‌كه ئه‌وه بوو، كاردانه‌وه‌ی ئه‌و كرده سه‌ربازییه‌ی ئه‌مه‌ریكا چی ده‌بێت، به تایبه‌ت له‌لایه‌ن ڕووسیاوه، چونكه پێشتر ئۆباما له‌گه‌ڵ پوتین ڕێككه‌وتنێكیان كردبوو، له‌باره‌ی هه‌وڵی هاوبه‌ش بۆ داماڵینی ڕژێمی ئه‌سه‌د له چه‌كی كیمیایی، یه‌كێك له‌و بژارانهیشی كه هه‌میشه به هه‌ستیارییه‌وه مامه‌ڵه‌مان له‌گه‌ڵی ده‌كرد، به ئامانج گرتنی زیاتری ئیسرائیلی هاوپه‌یمانمان بێ له ئه‌نجامی ئه‌و بۆردمانه‌ی كه به نیازین ئه‌نجامی بده‌ین.
سه‌عات هه‌شت و پێنج خولهك جێمس ماتیسی وه‌زیری به‌رگری پێوه‌ندی پێوه كردم و دووپاتی كرده‌وه، كه ڕووسیا كێشه‌ی سه‌ره‌كییه و ئه‌وان ده‌یانه‌وێ به‌و ڕێككه‌وتنه كار بكه‌ن، له‌گه‌ڵ ماتیس گفتوگۆی وردمان كرد و ویستمان بژاره‌ی سووك و مام ناوه‌ند بخه‌ینه به‌رده‌م تره‌مپ، هه‌رچه‌نده من له‌و بڕوایه‌دا بووم كه وه‌ڵامێكی كه‌مه‌رشكێنی ئه‌سه‌د بدرێته‌وه، چونكه ئه‌مه وه‌ك هێرشه‌كه‌ی 2017 نه‌بوو، كه به ته‌نیا ئه‌مه‌ریكا بڕیاری لێ بدا، هه‌ریه‌ك له پاریس و له‌نده‌نیش به ته‌واوی پشتیوانی بوون، به‌ڵام هه‌ستم به‌وه كرد، كه ماتیس گفتوگۆ ناكات، به‌ڵكوو كاغه‌زێكی نووسراوی له‌به‌رده‌م دایه و ده‌یخوێنێته‌وه، كه ئه‌مه‌یش به‌لامه‌وه نامۆ بوو.
جێمس ماتیس بیرۆكه‌كانیان بۆ ده‌نووسی و ته‌نیا خوێندنه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و بوو و ئه‌مه‌یش كارێكی نامۆ بوو
دوای ئه‌وه ڕاوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا مارك سیدویل پێوه‌ندی پێوه‌كردم، بۆ تاوتوێكردنی پشتیوانییه‌كه‌ی له‌نده‌ن و باسكردن له وه‌شاندنی گورز له ئه‌سه‌د، ئه‌مه یه‌كه‌م پێوه‌ندی به‌رپرسێك بیانی بوو به‌منه‌وه له‌وكاته‌ی چووبوومه پۆستی ڕاوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یییه‌وه و سیدویل به وردی باسی له پشتیوانی و ڕژدیه‌تی له‌نده‌ن كرد و داوایشی كرد كه ته‌واوی توانای چه‌كی كیمیایی ئه‌سه‌د وێران بكرێت، منیش له به‌رانبه‌ردا ئه‌وه‌م خسته به‌رده‌می كه پێویسته ئیتر له‌نده‌نیش پشتیوانی كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئێران بكات، كه تره‌مپ به نیازه له ڕێككه‌وتنه‌كه بكشێته‌وه و ئه‌مه‌ریكایش حه‌قیه‌تی ئه‌م كاره بكات، به‌ڵام سیدویل تووشی سه‌رسڕمان بوو به‌وه‌ی یه‌كه‌مجاره گوێی له‌وه ده‌بێ، كه ئه‌مه‌ریكا نیازی هه‌نگاوێكی له‌مجۆره‌ی هه‌یه، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه تره‌مپ ده‌بوو پێشوه‌خته هه‌موو هاوپه‌یمانه ئه‌وروپییه‌كان ڕازی بكات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش دا دووپاتم له‌وه كرده‌وه كه ئه‌و بابه‌ته به نهێنی بهێڵێته‌وه و دواتر باسی لێوه ده‌كه‌ین.
سه‌عات 10ی به‌یانی چوومه خواره‌وه بۆ ژووری ئۆپراسیۆنه‌كان، بۆ كۆبوونه‌وه‌ی گه‌وره به‌رپرسانی ئیداره‌ی تره‌مپ كه هاوشێوه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی وڵاته، له ڕاستیدا ئه‌و كۆبوونه‌وانه ڕاوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی به‌ڕێوه‌ی ده‌بات، به‌ڵام جێگری سه‌رۆك تێیدا ئاماده بوو و ئه‌و به‌و كاره هه‌ستا، له كۆبوونه‌وه‌كه گوێم له بۆچوونی زۆر درێژ و بێزاركه‌ر بوو، كه هه‌موو بیرۆكه‌ی خۆمان ده‌خسته‌ڕوو و دووپاتیان له‌وه ده‌كرده‌وه كه ئامانج بریتی له ئه‌سه‌د و ڕژێمه‌كه‌ی و پێویسته باجی گه‌وره بدات.
له‌و نێوه‌نده‌دا منیش دووپاتم له‌وه كرده‌وه، كه پێویسته گورزێكی ته‌واو كاریگه‌ر له ئه‌سه‌د بدرێ و كورت مه‌ودایش نه‌بێت، چونكه پاریس و له‌نده‌نیش له نێو هاوكێشه‌كه‌ن ده‌توانین له كاردانه‌وه‌ی وڵاتانی جیهان به‌رانبه‌ر به هێرشه‌كانمان خۆمان ده‌رباز بكه‌ین، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش دا پێویستمان به وه‌شاندنی گورزی ئابووری و سیاسیشه كه درێژ مه‌ودا بێ و كاریگه‌رییه‌كان فره‌وانتر ده‌كات.
به‌شی سێیه‌م
به‌شی چواره‌م
به‌شی پێنجه‌م
به‌شی شه‌شه‌م
به‌شی حه‌وته‌م
به‌شی هه‌شته‌م
به‌شی نۆیه‌م