سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی موه‌لیده ئه‌هلییه‌كانی هه‌ولێر ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، بڕیاری بێده‌نگكردنی موه‌لیده ئه‌هلییه‌كانی هه‌ولێر له واری جێبه‌جێكردنه و ده‌بێ تا سه‌ره‌تای مانگی ئۆكتۆبه‌ر هه‌مووان بڕیاره‌كه جێبه‌جێ بكه‌ن.
سێ مانگ له‌مه‌وبه‌ر فرسه‌ت سۆفی پارێزگاری هه‌ولێر بڕیاری دا كه سه‌رجه‌م موه‌لیده ئه‌هلییه‌كانی هه‌ولێر بێده‌نگ بكرێن، ئه‌وه‌یش دوای ئه‌وه‌ی "وشه" چه‌ندان ڕاپۆرتی له‌باره‌ی ده‌نگی موه‌لیده‌كان و هه‌راسانكردنی هاووڵاتییان بڵاو كرده‌وه. بڕیاره‌كه تا سه‌ره‌تای مانگی ئۆكتۆبه‌ر كاری پێ ده‌كرێ و پێویسته تا ئه‌وكاته ته‌واوی موه‌لیده‌كان بێده‌نگ بكرێن.
هه‌موو موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان شوێنی دانانی موه‌لیده‌كه ده‌گۆڕن
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م شه‌شی ئاب، قاره‌مان مه‌ولوود سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی موه‌لیده ئه‌هلییه‌كانی هه‌ولێر به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، بڕیاری بێده‌نگكردنی موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان له واری جێبه‌جێكردنه و ئێسته به‌شێك له موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان بڕیاره‌كه‌یان جێبه‌جێ كردووه.
ڕوونیشی كرده‌وه كه به‌هۆی ئه‌وه‌ی وه‌رزی هاوینه و موه‌لیده‌كان زیاتر كار ده‌كه‌ن و له‌كاتی كاركردنیش ناتوانرێ كار بۆ بێده‌نگكردنیان و چاككردنی شوێنه‌كانیان بكه‌ن، بۆیه جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه دوا كه‌وتووه.
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان هێمای بۆ ئه‌وه كرد كه هه‌موو موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان شوێنی دانانی موه‌لیده‌كه ده‌گۆڕن و "كه‌پسی" ده‌كه‌ن، به‌وه‌یش ده‌نگی موه‌لیده‌كه كه‌م ده‌بێته‌وه ته‌نیا چه‌ند مه‌ترێك ده‌ڕوات.
له هه‌ولێر زیاتر له هه‌زار موه‌لیده‌ی ئه‌هلیی مۆڵه‌تی له ئه‌نجوومه‌نه‌كه وه‌رگرتووه و هه‌زار موه‌لیده‌ی تریش له ده‌ره‌وه‌ی هه‌ولێرن هه‌ن، به‌پێی بڕیاره‌كه‌ی پارێزگار تا یه‌كی ئۆكتۆبه‌ر ده‌بێت هه‌موو موه‌لیده‌كان بێده‌نگ بكرێن.