پرسەنامەیەك لە سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە

:: PM:12:39:21/11/2020 ‌
سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پرسەنامەیەك ئاراستەی ئەرسەلان بایز دەكات بەهۆی كۆچی دوایی برایەكی.

ئەمڕۆ شەموو 21ـی تشرینی دووەم، مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پرسەنامەیەكی ئاراستەی ئەرسەلان بایز کرد، تێیدا هاتووە، بەداخەوە هەواڵی كۆچی دوایی حاجی ئیبراهیم بایزی برای بەڕێزتانم بیست. 

سەرۆكی حكوومەت پرسە و سەرەخۆشی لە ئەرسەلان بایز دەكات و دەڵێت، خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بكات و ئارامی و دڵنەواییش بە بنەماڵەكەتان ببەخشێت. 

شەوی ڕابردوو برایەكی ئەرسەلان بایز سەرۆكی پێشووی پەرلەمانی كوردستان كۆچی دوایی كرد.



وشە - رامیار جەواد