قایمقامی قه‌زای ناوه‌ندی ھه‌ولێر گوتی، ھاووڵاتییان له سنووری ھه‌ولێر ده‌ستیان به مامه‌ڵه‌كردن بۆ تاپۆكردنی خانووه زیاده‌ڕۆكان كردووه، ئه‌مه‌ش ھه‌نگاوێكی گرنگی حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستانه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی به زیاده‌ڕۆ خانوویان دروست كردووه.
نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید قایمقامی قه‌زای ناوه‌ندی ھه‌ولێر به "وشه"ی گوت، حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان دوای ده‌رچوونی یاسای تاپۆكردنی خانووه زیاده‌ڕۆكان رێنوێنیی بۆ تاپۆكردن ده‌ركرد و گرنگی زۆر به‌و پرسه ده‌دات، چونكه ئه‌م كابینه‌یه ھه‌رچی له به‌رژه‌وه‌ندیی ھاووڵاتییان بێت ئه‌نجامی ده‌دات، ئه‌وانه‌ی خانوویان به زیاده‌ڕۆ دروست كردووه بۆیان تاپۆ ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی چیتر كاری زیاده‌ڕۆ له ھه‌رێمی كوردستان نه‌كرێت.
قایمقامی قه‌زای ناوه‌ندی ھه‌ولێر زیاتر گوتی، سه‌ره‌تا ھاووڵاتییان دێنه لای ئێمه نووسراویان بۆ ده‌كه‌ین و دواتر ده‌چنه سنووری شاره‌وانیی خۆیان، ئه‌وان كاری پێویستیان بۆ ئه‌نجام ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی خانووه‌كانیان بۆ تاپۆ بكرێ، بۆیه ئه‌وه‌ی بڕیاره‌كه بیگرێته‌وه خانووی له‌سه‌ر تاپۆ ده‌كرێت.
ڕوونی كرده‌وه، پێویسته ھاووڵاتییان په‌له بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن به زووترین كات مامه‌ڵه‌ی تاپۆكردن ئه‌نجام بده‌ن و دواتر خانووه‌كانیان تاپۆ بكرێ.
به‌پێی بڕیاری حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان كه به‌یاسا له په‌رله‌مان ده‌رچووه، ئه‌وه‌ی له پێش مانگی ئاداری 2018 خانووی به‌شێوه‌ی زیاده‌ڕۆ دروست كردبێت، بۆی تاپۆ ده‌كرێت، به‌مه‌ش نزیكه‌ی 250 ھه‌زار كه‌س لێی سوودمه‌ند ده‌بن.
هه‌ولێر/ بڵند ئیبراھیم