ئه‌و به‌رگرییه‌ی له ناو له‌شی مرۆڤ به‌رانبه‌ر كۆرۆنا دروست ده‌بێت، ده‌توانێ بۆ كاتێكی زۆر زیاتر له‌و كاته‌ی پێشتر راگه‌یه‌نرابوو بمێنێته‌وه و توێژینه‌وه‌كه ئه‌و نیگه‌رانییه ده‌ڕه‌وێنێته‌وه كه پێیان وابوو ده‌بێت ناوه ناوه مرۆڤ پێكوته له خۆی بدات بۆ ئه‌وه‌ی به‌رانبه‌ر كۆرۆنا پارێزراو بێت.
به‌پێی نوێترین توێژینه‌وه كه له‌سه‌ر كاریگه‌ریی دژه‌ڤایرۆس ئه‌نجام دراوه، ده‌ركه‌وتووه ئه‌و خانانه‌ی له له‌شی مرۆڤدا دروست ده‌بن و به خانه به‌رگرییه‌كانی له‌ش ناسراون، ده‌توانن بۆ چه‌ندان ساڵ به‌رگری له له‌ش بكه‌ن.
به پێی توێژینه‌وه‌كانی پێشوو ئه‌و دژه ڤایرۆسانه‌ی له ناو له‌شی مرۆڤدا دروست ده‌بن، كاریگه‌رییه‌كانیان كورتخایه‌نه
به پێی توێژینه‌وه‌كانی پێشوو ئه‌و دژه ڤایرۆسانه‌ی له ناو له‌شی مرۆڤدا دروست ده‌بن، كاریگه‌رییه‌كانیان كورتخایه‌نه و ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ش كه بۆ دوو جاری له دوای یه‌كتر تووشی كۆرۆنا بوون، له‌شیان نه‌یتوانیوه وه‌ك پێویست ئانتی ڤایرۆس دروست بكات.
ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه له به‌ریتانیا و چین له‌باره‌ی دژه‌ڤایرۆسه‌كان و ئه‌و ده‌رهاویشتانه‌ی له‌ش بۆیان دێته كایه‌وه، گومانه‌كانی زیاتر كردبوو و ئاماژه‌یان به‌وه كردبوو دوای چه‌ند مانگێك ئه‌و دژه ڤایرۆسانه‌ی له له‌شدا دروست ده‌بن، ئاستی چالاكییه‌كانیان كه‌م ده‌بێته‌وه و به‌ره‌و كۆتایی ده‌چێت، به‌ڵام توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ هه‌موو ئه‌وانه‌ی پێچه‌وانه كردووه‌ته‌وه.
گرنگ له‌وه‌دایه سیستمی به‌رگری له‌ش بتوانێت ئیمۆنۆلۆجیك بیر بهێنێته‌وه و به خێرایی بیناسێته‌وه.
به‌گوێره‌ی
دۆیچه‌وێله، ئێسته زانایان له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌دان كه‌مبوونه‌وه‌ی دژه‌ڤایرۆس له له‌شی مرۆڤدا كه له پشكنینه‌كان ده‌رده‌چێت به هیچ شێوه‌یه‌ك به‌واتای كه‌مبوونه‌وه‌ی به‌رگری له‌شی مرۆڤ نییه، به بۆچوونی زانایان گرنگ له‌وه‌دایه سیستمی به‌رگری له‌ش بتوانێت ئیمۆنۆلۆجیك بیر بهێنێته‌وه و به خێرایی بیناسێته‌وه.
یه‌كێك له‌و زانایانه به ناوی ماریۆ پێپه‌ر له زانكۆی واشنتن به پشتبه‌ستن به‌و توێژینه‌وه نوێیه زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی تووشی كۆرۆنا بوون و پاشان چاك بوونه‌ته‌وه، خانه‌كانی له‌شیان به‌رگری به‌رانبه‌ر به ڤایرۆسه‌كه درێژخایه‌ن بووه و له‌وانه‌یه چه‌ندان ساڵ بخایه‌نێت.
باشترین ده‌ره‌نجام كه زانایان له‌و توێژینه‌وه‌یه‌دا ده‌سته‌به‌ریان كردووه، بریتییه له هۆشی درێژخایه‌ن كه له ناو خانه‌كانی له‌شدا دروست ده‌بێت و بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ خانه‌كان ده‌توانن ڤایرۆسه‌كه بناسنه‌وه. هه‌ر به‌پێی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه له‌وانه‌یه مرۆڤ جارێكی تریش تووشی كۆرۆنا ببێت، به‌ڵام ئه‌و توانایه‌ی خانه‌كانی له‌ش هه‌یانه بۆ بیرهێنانه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه بۆ چه‌ندان ساڵ ده‌توانن له‌ش له هه‌ر جۆره هێرشێكی ڤایرۆس بپارێزن و خێرا به‌سه‌ریدا زاڵ بن.
پێیان وابوو دوای به‌رهه‌مهێنانی پێكوته‌ی كۆرۆناش ده‌بێت هه‌ر ماوه‌یه‌كی كه‌م دیسان پێكوته‌كه له له‌شی مرۆڤ بدرێته‌وه.
ده‌ره‌نجامێكی تری ئه‌و توێژینه‌وه‌یه نیگه‌رانییه‌كانی زانایانی ره‌واندووه‌ته‌وه كه پێیان وابوو دوای به‌رهه‌مهێنانی پێكوته‌ی كۆرۆناش ده‌بێت هه‌ر ماوه‌یه‌كی كه‌م دیسان پێكوته‌كه له له‌شی مرۆڤ بدرێته‌وه. ئێسته بۆیان ده‌ركه‌وتووه مه‌رج نییه دوای پێكوته بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌م دیسان پێكوته لێ بدرێته‌وه، به‌ڵكو بۆ چه‌ندان ساڵ له‌شی مرۆڤ له ڤایرۆسه‌كه ده‌پارێزرێت و به تایبه‌تمه‌ندیی بیرهێنانه‌وه، خانه‌كانی به‌رگری ده‌توانن به‌رانبه‌ر ڤایرۆسه‌كه خۆیان رابگرن.
ئه‌و خانانه‌ی ئاماژه‌یان پێ كرا توانییان به‌رانبه‌ر ڤایرۆسی سارس زۆر به‌هێز بن، بۆیه‌ش به‌هه‌مانشێوه به‌رگرییان به‌رانبه‌ر كۆرۆناش درێژخایه‌ن ده‌بێت.
ئاكیكۆ ئیڤاساكی كه كه‌سێكی ئیمۆنۆلۆجیسته به نیویۆرك تایمزی گوتووه، خۆی له‌م دیارده نوێیه‌ی به‌رگری درێژخایه‌نی خانه‌كان سه‌ری سوڕماوه و ئه‌وه‌ش هه‌مان شته كه ده‌بوو له حاڵه‌تێكی سروشتی روو بدات و رووداوه‌كه‌ش زۆر جێی سه‌رنجه. كه‌وایه ئه‌و پێكوته‌یه‌ی له لایه‌ن كۆمپانیای فایزه‌ر به هاوكاری بایۆنتێك به‌رهه‌م هاتووه، كاتێك له له‌شی مرۆڤ ده‌درێت سیستمی له‌ش به‌رانبه‌ر ڤایرۆسه‌كه زۆر به‌هێز ده‌كات و ئه‌وه‌ش به واتای كۆتاهێنانی یه‌كجاره‌كی به‌م ڤایرۆسه لێك ده‌درێته‌وه.
پێویسته بگوترێت جگه له‌م دوو كۆمپانیایه، كۆمپانیای مۆدێرناش توانی پێكوته‌ی كۆرۆنا به‌رهه‌م بهێنێت و به رێژه‌ی 95% سه‌ركه‌وتنی تۆمار كردووه. هاوكات زانكۆی ئۆكسفۆردیش پێكوته‌كه‌ی به‌رهه‌م هێناوه و هه‌موویان ده‌یانه‌وێت به‌رهه‌مهێنانه‌كه به فه‌رمی په‌سند بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بیخه‌نه بازاڕه‌وه.
زانكۆی ئۆكسفۆردیش پێكوته‌كه‌ی به‌رهه‌م هێناوه
یه‌كه‌م وڵات كه پێكوته‌ی كۆرۆنای به‌رهه‌م هێنا رووسیا بوو، به‌ڵام متمانه به به‌رهه‌مه‌كه‌ی ناكرێت و له لایه‌ن رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانیش ره‌ت كرایه‌وه چونكه سه‌رجه‌م قۆناغه‌كانی به‌رهه‌مهێنان له‌سه‌ر پێكوته‌كه تاقی نه‌كراوه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ی worldometers تا ئێسته له دنیادا 58 ملیۆن كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون و له‌و ژماره‌یه‌ش ملیۆنێك و 380 هه‌زار كه‌س گیانیان له ده‌ست داوه و سه‌رووی 40 ملیۆن كه‌سیش چاك بوونه‌ته‌وه.