ڕێكخراوێكی سه‌ربه‌خۆی خۆبه‌خشی هۆڵه‌ندی، كتێبێك له‌سه‌ر ژیاننامه‌ی باكۆ سۆرانی چالاكی هونه‌ری و شانۆكاری كورد چاپ و بڵاو ده‌كاته‌وه.
ڕێكخراوی Humanitasی مرۆیی، ڕێكخراوێكی خۆبه‌خشی هۆڵه‌ندییه، چه‌ندان پڕۆژه‌ی گرنگ له‌سه‌ر ئاستی دنیا جێبه‌جێ ده‌كات، له ساڵی 1945ـه‌وه دامه‌زراوه و تا ئێسته به‌رده‌وام چالاكیی هه‌یه.
له یه‌كێك له كاره‌كانیدا، ئه‌م ڕێكخراوه بۆ ڕێزلێنان له باكۆ سۆرانی شانۆكار و ده‌رهێنه‌ری شانۆ، كتێبێك له‌سه‌ر ژیاننامه‌ی ئه‌م كه‌سایه‌تییه كورده چاپ ده‌كات.
ماری یۆسهی لۆرانس ڕۆژنامه‌نووسی هۆڵه‌ندی، زیاتر له ساڵێكه خه‌ریكی گفتوگۆی به‌رده‌وامه له‌گه‌ڵ باكۆ سۆرانی بۆ ئاماده‌كردنی كتێبه‌كه.
له‌وه ده‌چێ ناونیشانی (ڕۆحه كوردییه‌كه‌م)ی پێ بدرێ
له‌باره‌ی ئه‌و شانۆكاره كورده‌وه ده‌ڵێ، بۆ من كارێكی زێده ڕێزداره كه بتوانم ژیانی باكۆ سۆرانی له كتێبێكدا كۆ بكه‌مه‌وه، سۆرانی ژیانێكی زێده ھه‌مه‌ڕه‌نگ و فرهچالاكی ھه‌یه كه ئاسان نییه ته‌نیا له په‌رتووكێكدا كۆی بكه‌یته‌وه، بۆ من وه‌ك ھۆڵهندییهك گه‌لێك شانازی ده‌كه‌م كه له ڕێی باكۆ سۆرانییه‌وه، كولتوور و داونه‌ریتی كوردی فێر بووم، من تێده‌گه‌م كه كورد خاوه‌نی به‌ھایه‌كی ڕه‌ھان.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێ: من له باكۆوه فێری ئه‌وه بووم كه شته‌كانی ده‌وروبه‌رمان چه‌نده ئاڵۆزیش بن، ده‌توانرێ جوانییان تێدا بدۆزرێته‌وه، سۆرانی ده‌ڵێت "من ته‌نیا سه‌یری گرفت ناكه‌م، به‌ڵكو سه‌یری چاره‌سه‌ر ده‌كه‌م، چونكه ھه‌موو گرفتێك چاره‌سه‌ری ھه‌یه، بۆیه گونجاو تره بڕوانینه چاره‌سه‌ر نه‌ك گرفت"، ئه‌مه ئه‌و په‌نده‌یه كه سۆرانی فێری كردم.
باكۆ سۆرانی كه ماوه‌یه‌كی زۆره له هۆڵه‌ندا ژیان به‌سه‌ر ده‌بات و پێشتر بۆ ماوه‌ی چه‌ندان ساڵ به‌ڕێوه‌به‌ری هونه‌ریی كۆمپانیای شانۆی ئابڵدرۆن بووه، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند: بۆ من جێی شانازییه‌كی زێده مه‌زنه كه ئه‌م ڕێكخراوه ڕێزێكی زۆریان لێ گرتووم و ھه‌لێكی نایابیان پێ به‌خشیوم بۆ دیاریكردنی كاتیان و به‌خشینی كتێبێك له‌سه‌ر ژیاننامه‌ی من.
سۆرانی له‌ڕێی ئه‌م كتێبه‌وه داونه‌ریت و كولتووری كورد به خوێنه‌رانی ھۆڵه‌ندی ئاشنا ده‌كات، ده‌یه‌وێ بڵێت: ئێمه‌ی مرۆڤ ھه‌مان ھه‌ست و بیرمان ھه‌یه، با سنووره‌كان نه‌بنه ڕێگر بۆ نزیكبوونه‌وه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی مرۆڤایه‌تی.
له‌باره‌ی كتێبه‌كه‌ش زیاتر ڕوونی كرده‌وه، ئه‌م ڕێكخراوه له گۆڤاری 75 ساڵانه‌ی خۆیان گفتوگۆیه‌كی درێژیان له‌گه‌ڵدا كردم، ناونیشانی گفتوگۆكه‌ش "جیھان موڵكی ھه‌مووانه" بوو.
پڕۆژه‌ی كتێبه‌كه كه به‌رده‌وامه و وا پێ ده‌چێ كه نزیكه‌ی نیو ساڵ بخایه‌نێ، ئه‌گه‌رچی ناونیشانی كتێبه‌كه جێگیر نییه، به‌ڵام له‌وه ده‌چێ ناونیشانی (ڕۆحه كوردییه‌كه‌م)ی پێ بدرێ. سۆرانی وای گوت.
وشه/ فه‌یسه‌ڵ شێخانی