له كۆنگره‌ی ساڵانه‌ی كۆمپانیای ئه‌پڵدا كه بڕیاره به‌شێوه‌ی ئۆنلاین ڕاسته‌وخۆ بگوازرێته‌وه، كۆمپانیاكه چه‌ند سوپرایزێك ئاشكرا ده‌كات.
كۆمپانیای ئه‌پڵ ساڵانه كۆنگره‌یه‌ك بۆ ئاشكراكردنی به‌رهه‌می نوێ و خزمه‌تگوزاریی نوێ و چاككردنی كێشه‌كانی هه‌موو ئامێره‌كانی سیستمه‌كه‌ی و چه‌ند سوپرایزێك بۆ به‌كارهێنه‌رانی ئاشكرا ده‌كات، ئه‌مساڵیش بڕیاره ئه‌و كۆنگره‌یه له حه‌وتی حوزه‌یران بكرێت.
بڕیاره ئه‌و كۆنگره‌یه له حه‌وتی حوزه‌یران بكرێت
كۆنگره‌كه ئه‌مساڵ له حه‌وت تا 10ی حوزه‌یران بۆ ماوه‌ی سێ ڕۆژ به‌رده‌وام بێت، هه‌روه‌ها ڕاسته‌وخۆ ده‌گوازرێته‌وه و هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه هه‌ژماری ئه‌پڵیان هه‌یه ده‌توانن بینه‌ری بن.
به‌پێی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ڕی GSM ئه‌رینا، ئه‌پڵ چه‌ند نهێنییه‌ك له‌باره‌ی ئامێره‌كانی سیستمی IOS، ئایپاد OS، ماك OS، وه‌چ OS و ته‌له‌ڤزیۆنی OS ئاشكرا ده‌كات، هه‌روه‌ها به‌رهه‌مه نوێیه‌كانی كۆمپانیاكه نمایش ده‌كرێت.
ئه‌م كۆنگره‌یه له‌ڕێی یوتیوب و ته‌له‌ڤزیۆنی ئه‌پڵ كه به Apple TV ناسراوه، ڕاسته‌وخۆ ده‌گوازرێته‌وه.