سه‌رۆكی ژووری بازرگانی پارێزگای سنه ده‌ڵێ، توركیا ده‌ستی به‌سه‌ر بازاڕی هه‌رێمی كوردستاندا گرتووه و بووه‌ته جێگره‌وه‌ی ئێران له‌و ناوچه‌یه، ئه‌وه له كاتێكدایه هه‌رێمی كوردستان شاڕێی هه‌نارده‌كردنی كاڵای ئێرانه بۆ باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراق.
بەهۆی کوالێتییەوە هەرێمی کوردستان بەشی زۆری کاڵا ئێرانییەکانی گەڕاندووەتەوە
له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا توركیا به پاڵپشتیكردن له هه‌نارده‌كارانی وڵاته‌كه‌ی، توانیویه‌تی ده‌ست به‌سه‌ر بازاڕی ئه‌و ناوچانه‌دا بگرێت كه ئێران تێیاندا ده‌ستی باڵای هه‌یه.
كه‌مال حوسێنی سه‌رۆكی ژووری بازرگانی پارێزگای سنه ده‌ڵێ، ئێران له‌چاو توركیا رێژه‌ی هه‌نارده‌كردنی بۆ هه‌رێمی كوردستان كه‌متره، هۆكاره‌كه‌ش نه‌بوونی پاڵپشتی حكوومه‌ته له بازرگانانی ئێرانی و رێنه‌دانی به‌رهه‌می بێ كوالیتییه له‌و سنوورانه.
ئه‌و به‌رپرسه ئێرانییه روونی ده‌كاته‌وه، به‌ده‌ر له‌و بابه‌ته، بازرگانانی ئێرانی كێشه‌ی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی پاره‌شیان بۆ ناو وڵاته‌كه‌یان هه‌یه، به‌هۆی گه‌مارۆكانی ئه‌مه‌ریكاوه ته‌نانه‌ت پاره‌ی هه‌نارده‌كارانیش به دره‌نگه‌وه ده‌گاته‌وه ناو ئێران، یان ناچار ده‌بن له‌بری كاڵای هه‌نارده، هه‌ندێك كاڵای تر له عێراق و كوردستانه‌وه هاورده‌ی وڵاته‌كه‌یان بكه‌نه‌وه.
وه‌زیری بازرگانی كۆماری ئیسلامیی ئێران له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی كاری كۆماری ئیسلامیی ئێران "ئیلنا" رای گه‌یاندووه، توركیا هه‌نگاوێكی به‌سه‌ر ئێمه‌دا هه‌ڵێناوه‌ته‌وه و به داهێنان له به‌ڕێوه‌بردنی بازرگانی و پاڵپشتی بازرگانان، توانیویه‌تی بازاڕی هه‌رێمی كوردستان كه پێشتر ئێمه تێیدا باڵاده‌ست بووین، له‌ژێر ده‌ستمان ده‌ربهێنێت و كۆنترۆڵی بكه‌ن.
كوردستان به‌رهه‌مه بێ كوالێتییه‌كان ده‌گه‌ڕێنێته‌وه
به گوته‌ی كه‌مال حوسێنی، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له سنووره‌كان رێ به‌و كاڵایانه نادات بێنه ژووره‌وه كه له‌ڕووی كوالێتییه‌وه كێشه‌یان هه‌یه، ته‌نانه‌ت رێ ناده‌ن كاڵای بێ كوالێتی له‌و سنوورانه‌وه ره‌وانه‌ی ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراقیش بكرێت، بۆیه زۆربه‌ی ئه‌و كاڵایانه‌ی له كوردستانه‌وه ده‌نێردرێنه‌وه، هه‌ر له شاره سنوورییه‌كانی "رۆژهه‌ڵاتی كوردستان" هه‌رزانفرۆش ده‌كرێن.
هه‌رێمی كوردستان ته‌نیا بازاڕی ساغكردنه‌وه‌ی كاڵای ئێرانی نییه له عێراق، به‌ڵكو بووه به ده‌روازه‌یه‌ك بۆ گواستنه‌وه‌ی كاڵای ئێرانی بۆ سه‌رانسه‌ری عێراق، هه‌ر ئه‌وه‌ش وایكردووه كوردستان بۆ بازرگانان و هه‌نارده‌كارانی ئێرانی گرنگییه‌كی تایبه‌تی هه‌بێت.
گومرگی ئێران ئاماری ئه‌و كاڵایانه كه له‌ڕێی هه‌رێمی كوردستانه‌وه داخلی عێراقیان ده‌كات راناگه‌یه‌نێت، حه‌مید حوسێنی ئه‌ندامی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ژووری بازرگانی هاوبه‌شی ئێران و عراق ده‌ڵێ، له ماوه‌ی یه‌ك ساڵی رابردوو 60٪ی كۆی هه‌نارده‌ی ئێران بۆ عێراق، بۆ هه‌رێمی كوردستان بووه.
دابه‌زینی هه‌نارده بۆ هه‌رێمی كوردستان
حه‌مید حوسێنی رای ده‌گه‌یه‌نێت، ساڵی رابردوو به‌هۆی ته‌شه‌نه‌كردنی ڤایرۆسی كۆرۆناوه، مه‌رزه‌كان بۆ ماوه‌ی پێنج مانگ داخران، بۆیه زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری هه‌نارده‌ی ئێران بۆ عێراق له‌ڕێی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ئه‌نجام درا، به‌های هه‌نارده‌ی ئێران بۆ هه‌رێمی كوردستان له ماوه‌ی ئه‌و ساڵه‌دا چوار ملیار و 500 ملیۆن دۆلار بووه.
ساڵی رابردوو سه‌رۆكی یه‌كه‌ی هه‌نارده و هاورده‌كارانی هه‌رێمی كوردستان رای گه‌یاندبوو، ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان ئێران و هه‌رێمی كوردستان ساڵانه ده‌گاته نزیكه‌ی شه‌ش ملیار دۆلار، به‌و پێیه ئاستی بازرگانی ئه‌مساڵی نێوان ئێران و هه‌رێمی كوردستان نزیكه‌ی یه‌ك ملیار و 500 ملیۆن دینار دابه‌زیوه.
حه‌مید زادبوم سه‌رۆكی یه‌كێتی په‌ره‌پێدانی بازرگانی ئێران به ئیلنای راگه‌یاندووه، یه‌ك له‌سه‌ر چوار بازاڕی هاورده‌ی عێراق كاڵای ئێرانییه، ساڵانه له كۆی 40 ملیار دۆلار هاورده‌ی عێراق، 10 ملیاری هی كاڵای ئێرانییه.
زیاد 80٪ی كۆمپانیاكانی ئێرانی له رێی هه‌رێمی كوردستانه‌وه رۆژانه 800 بارهه‌ڵگر هه‌نارده‌ی عێراق ده‌كه‌ن، هۆكاره‌كه‌شی ئه‌وه‌یه هه‌رێمی كوردستان له‌ڕووی ئاسایشه‌وه پارێزراوه.
توركیا ركابه‌ری سه‌رسه‌ختی ئێران
سه‌عید ره‌مه‌زانی پسپۆڕ له ئابووری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به میدیاكانی ئێرانی راگه‌یاندووه، توركیا سه‌ره‌كیترین ركابه‌ری ئێرانه له بازاڕه‌كانی عێراقدا.
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، ساڵی 2019 توركیا نزیكه‌ی 10 ملیار و 200 ملیۆن دۆلار كاڵای هه‌نارده‌ی عێراق كردووه، ئه‌وه‌ش 600 ملیۆن دۆلار له هه‌نارده‌ی ئێران زیاتره كه ئێران هه‌نارده‌ی گاز و كاره‌با و به‌نزینیشی هه‌ژمار كردووه.
"كۆمپانیا توركه‌كان نزیكه‌ی 25 ملیار دۆلاریان له 900 پڕۆژه‌ی وه‌به‌رهێنانی عێراقدا خستووه‌ته گه‌ڕ كه هه‌ندێكیان بریتین له وزه‌ی كاره‌با و ئاو و به‌رهه‌مه په‌ترۆ كیمیاییه‌كان، له پیشه‌سازیی كاره‌بای ئه‌و وڵاته‌یشدا كه پێشتر له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه قۆرخ كرابوو، جێی خۆی به ته‌واوه‌تی كردووه‌ته‌وه". سه‌عید ره‌مه‌زانی وای گوت.