سه‌رۆكی بانكی ناوه‌ندی ئێران به‌هۆی ئه‌وه‌ی خۆ بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماریی ئێران به‌ربژێر كردووه، له لایه‌ن حه‌سه‌ن رۆحانییه‌وه له كاره‌كه‌ی دوور خرایه‌وه.
حه‌مید پوورمحه‌مه‌دی وه‌ك سه‌رۆكی نوێی بانكی ناوه‌ندی ئێران دەستبەکار بوو
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 30 ئایار، عه‌بدولناسر هیمه‌تی سه‌رۆكی بانكی ناوه‌ندی ئێران كه خۆی بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری ئێران به‌ربژێر كردووه، رای گه‌یاند كه حه‌سه‌ن رۆحانی سه‌رۆك كۆماری ئێران پێی راگه‌یاندووه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی خۆی بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری به‌ربژێر كردووه، له كاره‌كه‌ی لاده‌درێت و كه‌سێكی تر له شوێنی داده‌نرێت.
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، سه‌رۆك كۆماری ئێران چه‌ند به‌ربژێرێكی بۆ پۆستی سه‌رۆكی بانكی ناوه‌ندی ده‌ستنیشان كردووه، من له‌گه‌ڵ بۆچوونه‌كه‌ی رۆحانی نیم و پێم وا نییه ئه‌وه پاساوێكی دروست بێت كه به‌هۆی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن نه‌توانم ئه‌ركه‌كانم راپه‌ڕێنم.
دوابه‌دوای لێدوانی سه‌رۆكی بانكی ناوه‌ندی، ئاژانسی فه‌رمی كۆماری ئیسلامیی ئێران رای گه‌یاند، حه‌مید پوورمحه‌مه‌دی وه‌ك سه‌رۆكی نوێی بانكی ناوه‌ندی ئێران له‌لایه‌ن سه‌رۆك كۆماره‌وه ده‌ستنیشان كراوه.
پوورمحه‌مه‌دی تا ئه‌مڕۆ جێگری سه‌رۆكی رێكخراوی پلان و بودجه‌ی حكوومه‌ت بووه، ئه‌مڕۆ به فه‌رمانێكی سه‌رۆكایه‌تی وه‌ك سه‌رۆكی بانكی ناوه‌ندی ده‌ستبه‌كار بوو.