هه‌ڵاڵه فه‌یسه‌ڵ، كچه گه‌نجێكی سۆرانه و وه‌رزشوانێكی ئاستبه‌رزی ده‌ڤه‌ره‌كه‌یه، ئه‌و ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه تیپێكی كچانی بۆ تۆپی پێ له یانه‌ی سنوور دامه‌زراندووه و له‌سه‌ر ئاستی كوردستان ئه‌نجامی زۆر باشیان به‌ده‌ست هێناوه و بۆ خولی نایاب سه‌ركه‌وتوون.
هه‌ڵاڵه نیگه‌رانه له‌وه‌ی هیچ كه‌س و لایه‌نێك ئاماده نین هاوكاریی تیپه‌كه‌یان بكه‌ن.
له چاوپێكه‌وتنێكی" وشه"دا ئه‌و كچه وه‌رزشوانه باس له چۆنیه‌تی دامه‌زراندن و خۆبه‌ڕێوه‌بردنی تیپه‌كه‌ی ده‌كات، هاوكات ئه‌و، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕیی یانه‌ی سنووره.
*چۆن بوو بیرت له دامه‌زراندنی تیپی كچان كرده‌وه؟
به‌و پێیه‌ی پێشتر یاریزان بووم و حه‌ز و خولیای وه‌رزشم هه‌بوو، ده‌رچووی كۆلیژی وه‌رزشیشم، نه‌بوونی هیچ شوێنێك بۆ ئه‌و كچانه‌ی حه‌ز و ئاره‌زووی وه‌رزشیان هه‌یه و به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی یاریزانی تۆپی پێن، بۆیه ویستم ببم به پردێك بۆ یارمه‌تیدانی ئه‌و كچانه‌ی ئاره‌زوویان وه‌رزشكردنه، تا ڕاده‌یه‌كی باش له‌وه سه‌ركه‌وتوو بووین و سه‌ره‌تا تیپێكی وه‌رزشی كچانم له ساڵی 2017 دامه‌زراند، دواتر له یانه‌ی وه‌رزشیی سنوور تیپه‌كه‌مان فراوان كرد و بایه‌خی زیاترمان پێدا.
به هه‌وڵ و هیمه‌تی هاوڕێیان كارمان كرد، كۆمه‌ڵێك كچی زۆر زیره‌ك پێوه‌ندییان پێوه كردووین و دڵخۆش بوون به هه‌بوونی ئه‌و یانه‌یه.
*له یانه‌كه‌تاندا چه‌ند كچ یاریی ده‌كه‌ن و چه‌ند تیپی كچانتان هه‌یه؟
یانه‌ی سنوور كۆمه‌ڵێك كچه وه‌رزشوانی له خۆ گرتووه، تیپی تۆپی پێ و پایسكلسواری و تیپی تریشمان هه‌یه، سه‌رجه‌م كچه‌كانیش خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ری سۆرانن و هیچ یاریزانێكی ده‌ره‌وه‌ی شاری سۆرانمان نه‌هێناوه، ویستمان زیاتر گرنگیی به ئافره‌تانی خۆمان له‌م ده‌ڤه‌ره‌دا بده‌ین، كه كچان و ئافره‌تی زۆر زیره‌ك و به‌توانامان هه‌ن، له‌م ساڵه‌نه‌شدا له‌گه‌ڵ دروستكردنی تیپی كچان له یانه‌ی سنوور، زۆر ئافره‌تی تر پێوه‌ندییان پێوه كردین، كه حه‌زده‌كه‌ن وه‌كو وه‌رزشوان بێنه ریزی یانه‌كه‌مان، ئه‌مه‌ش جێی دڵخۆشی ئێمه‌یه به ده‌ركه‌وتنی یاریزانی نوێ و زیاتر.
*ئێسته ئاستی كچه یاریزانه‌كانی ئێوه چۆنه؟
ئه‌م ساڵ بۆ یه‌كه‌مجار وه‌ك یانه‌ی سنوور، به‌شداریی خولی پله یه‌كی فوتساڵی كچانمان كرد له سه‌ر ئاستی كوردستان، خۆشبه‌ختانه توانیمان ئه‌نجامی زۆر باش به توانای یاریزانان و راهێنه‌ران و سه‌رپه‌رشتیار به‌ده‌ست بێنین، له كۆی 9 یانه به پله‌ی سێیه‌م بۆ نایابی فوتساڵی كچان سه‌ركه‌وتین، هه‌روه‌ها له خوله‌كه‌دا توانیمان بگه‌ینه قۆناغی پێش كۆتایی خوله‌كه، كه بڕیار وایه مانگی 12ی ئه‌مساڵ به‌ڕێوه بچێت، ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی ئاستبه‌رزیی یاریزانانی یانه‌ی سنووری كچانه.
*كێ هاوكارتانه له یارمه‌تی ماددی و مه‌عنه‌وی و دابینكردنی بودجه‌ی پێویست؟
به‌داخه‌وه هیچ كه‌س هاوكارمان نییه، له بارودۆخێكی زۆر خراپ‌دا بووین، ئه‌گه‌ر هاوكاریی ماددی و مه‌عنه‌ویمان هه‌بوایه، دڵنیابه ئه‌نجامه‌كان به شێوه‌یه‌كی تر ده‌بوون و پله‌ی به‌رزترمان به‌ده‌ست ده‌هێنا، به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌موومان له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆمان و به خۆبه‌خش به كۆمه‌ڵێك كه‌موكوڕییه‌وه خوله‌كه‌مان ته‌واو كرد، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌نجامی باشمان به‌ده‌ست هێنا و له‌م بارودۆخه‌دا هه‌ر ئه‌وه‌نده‌مان له‌ده‌ست هات.
*ئه‌ی ئه‌گه‌ر هاوكاریتان بكرێت، پێت وایه ئاستی تیپ و یاریزانه‌كانتان چۆن ده‌بێت؟
توانای یاریزانه‌كان زۆر له‌و زیاتره كه ئێمه بیری لێ ده‌كه‌ینه‌وه، به‌ڵام نه‌بوونی پاڵپشتی و هاوكاری، وره‌ی یاریزانه‌كان ده‌ڕووخێنێ و ده‌روونی یاریزانه‌كان تێك ده‌دات، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ریی نه‌رێنی ده‌بێ له‌سه‌ر ئاستی یاریزانه‌كان، بۆیه ده‌ڵێم ئه‌گه‌ر پاڵپشتیی هه‌بێ بۆ یانه‌كه، ئاوا ئه‌نجام و ئاستی زۆر باشتر به‌ده‌ست ده‌هێنن.
*له رووی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه چۆن كارتان له‌سه‌ر كۆكردنه‌وه‌ی كچه یاریزانه‌كان كردووه؟
راستییه‌كه‌ی خانه‌واده‌ی یاریزانه‌كانی رێگه به كچاكانیان ناده‌ن بێ به‌رامبه‌ر بێنه ده‌ره‌وه له ماڵ و بێ به‌رامبه‌ر یاریی بكه‌ن و زه‌حمه‌ت بكێشن، ئه‌گه‌ر هاوكارییه‌ك هه‌بێت ئاوا خانه‌واده‌ی یاریزانه‌كانیش پاڵپشتی كچه‌كانیان ده‌كه‌ن و ئاستیان زۆر باشتر ده‌بێت، بێگومان هاوكاریی ماددی و مه‌عنه‌وی یاریزانه‌كان و یانه‌كه زۆر شت ده‌گۆڕێت و كاریگه‌ریكی زۆر باشی ده‌بێت له‌سه‌رمان.
*تا ئێسته هیچ كێشه‌یه‌كت بۆ هاتووه‌ته پێش له كاركردن و مامه‌ڵه‌ی خۆت چۆنه له‌گه‌ڵ یاریزانه‌كان؟
راستییه‌كه‌ی زۆر كێشه‌م بۆ دروست بووه، به‌ڵام تێم په‌ڕاندوون، سوپاس بۆ خوا ئێسته خۆم سه‌رپه‌رشتیار و راهێنه‌ریانی كچه‌كانم له‌گه‌ڵ هاوڕێیانم، یاریزان و كچه‌كانی تریش به هه‌مان شێوه زۆر زۆر رێگرییان هه‌بوو، ته‌نانه‌ت ئێمه چووینه‌ته ماڵی زۆربه‌ی یاریزانه‌كان تا له نیاز و ئامانجی ئێمه تێبگه‌ن، سوپاس بۆ خوا تێگه‌یشتوون و كچه‌كانیان به ئێمه سپاردووه، به‌ڵام هه‌ر كه‌سێكی تر بێت ناهێڵن كچه‌كانیان بێ به‌رامبه‌ر یاریی بكه‌ن و له‌سه‌ر گیرفانی خۆیان یاریی بۆ ناوی شارێك بكه‌ن .
پڕۆفایل
هه‌ڵاڵه فه‌یسه‌ڵ حه‌سه‌ن
له‌دایك بووی ساڵی 1994
دانیشتووی گوندی هه‌سنان له سۆران
ده‌رچوی كۆلیژی په‌روه‌رده‌ی وه‌رزشیی زانكۆی سۆران
شاره‌زای زۆربه‌ی وه‌رزشه‌كانه، پێشتر یاریزانی فوتساڵ، گۆره‌پان و مه‌یدان، پایسكلسواری و هه‌روه‌ها یاریزانی "سكی" بووه.
ئێستا ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕیی یانه‌ی سنووره و راهێنه‌ری تیپی فوتساڵ و سه‌رپه‌رشتیاری كچانی یانه‌كه‌یه.
سۆران - موڕشید برادۆستی