ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌رانیه عه‌قید موراد كانی كورده‌یی، كه‌سێكی نزیكی لاهوور جه‌نگی به‌ر ده‌ستڕێژی فیشه‌ك درا و باس له كوژرانی ده‌كرێ، به‌ڵام ته‌رمه‌كه‌ی دیار نییه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له ڕووداوه‌كه بۆ "وشه" گوتی، عه‌قید موراد ئه‌مڕۆ له سلێمانییه‌وه گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ رانییه به‌مه‌به‌ستی ده‌وامی فه‌رمی و دواتر له‌ناو بازاڕ له‌گه‌ڵ دوو كه‌سی تر ته‌قه‌ی لێ ده‌كرێ و دوای ئه‌وه‌ی به‌سه‌ختی بریندار ده‌بێ ده‌گوترێ گیانی له ده‌ست داوه، به‌ڵام ته‌رمه‌كه‌ی دیار نییه.
وه‌ك سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێ، عه‌قید موراد رۆژانی ئاسایی له هۆتێل له‌لازار لای لاهوور جه‌نگی ده‌مایه‌وه و ته‌نیا له‌كاتی ده‌وامی فه‌رمی ده‌گه‌ڕایه‌وه رانیه.
هه‌روه‌ها باس له‌وه ده‌كات كه تا ئێسته ڕوو نییه یه‌كێك له كوژراوه‌كان كوڕی خۆی بێت، چونكه "كوڕه‌كانی بچووكن و ئه‌ركی پاسه‌وانییان پێ نه‌دراوه".
به‌پێی قسه‌ی سه‌رچاوه‌كه ڕووبه‌ڕوو ته‌قه له ئۆتۆمبێله‌كه‌ی موراد كانی كورده‌یی كراوه كه له جۆری تۆیۆتا لاندكرۆزه‌ر بووه.
كانی كورده‌یی ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه له‌سه‌ر میلاكی پۆلیس عه‌قیده، دوای ڕووداوه‌كانی هه‌شتی تهمووز راسته‌وخۆ خۆی بۆ پشتگیری لاهوور جه‌نگی یه‌كلا كرده‌وه و له زۆربه‌ی كاره نهێنییه‌كانی لاهوور ئاگاداره. گه‌ڕانه‌وه‌یشی ئه‌مڕۆ بۆ رانیه هاوكات بوو له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی خۆپێشاندان له‌و سنووره.