كتێبی "كورتەیەك لە مێژووی دەربەندیخان" بڵاو كرایەوە، باس لە مێژووی هاوچەرخ و كارگێڕی و باری كۆمەڵایەتی و پێكهاتەی ناوچەكە، زمان و ئەدەب و هونەر و ڕاگەیاندنی شارۆكەی دەربەندیخان دەكات.
هێمن مەحموود نووسەری كتێبەكە بە "وشە"ی گوت، ئەم كتێبە لە پێنج بەشی سەرەكی پێكدێت و بۆ پڕۆژەی نووسینەوەی مێژووی پارێزگای سلێمانی ئامادە كراوە. زۆر بەبێ لایەنی و پیشەییانە نووسراوە، هەوڵ دراوە زۆرترین زانیاری لە كەمترین دێڕدا بداتە خوێنەر و ئاشنای بكات بەو بوارانەی كە لە لێكۆڵینەوەكەدا خراوەتە ڕوو.
وەك زیاتر خستیە ڕوو، ئەم كتێبە وەك رێبەرێك وایە بۆ ناساندنی مێژووی دەربەندیخان، هەرچەندە مێژووی هەموو شار و كەسایەتی و شوێنەكان نییە، بەڵكو كورتەیەكە و تا كۆتایی ساڵی 2017 لەخۆ دەگرێت. بەدڵنیاییەوە لەو ساتەوە تا ئێستە، گۆڕانكاری زۆر روویان داوە و دەكرێت بۆ چاپەكانی تر دەستكاری بكرێتەوە.
100 لاپەڕەیە و لەلایەن چاپخانەی سایەوە چاپ كراوە
كتێبی "كورتەیەك لە مێژووی دەربەندیخان" 100 لاپەڕەیە و لەلایەن چاپخانەی سایەوە چاپ كراوە و بێ بەرانبەر دابەش دەكرێت.
هێمن مەحموود چیرۆكنووس و ڕۆژنامەنووسە، دانیشتووی شارۆكەی دەربەندیخانە و خاوەنی پێنج بەرهەمی ئەدەبییە.
سلێمانی/ئاسان محەمەد