یاریزانانی یانه‌ی زینیت سانپێترسبۆرگی رووسی پێش یارییه‌كه‌یان به‌رانبه‌ر یانه‌ی رۆستۆڤ، كۆمه‌ڵێك سه‌گی به‌ڕه‌ڵایان هێنایه ناو یاریگه.
ئامانجی یانه‌ی زینیت له‌م كاره‌دا، هاندانی خه‌ڵك بوو بۆ به‌خێوكردنی سه‌گه‌كان له ماڵه‌وه، ئه‌م كاره‌ش له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تێك بوو به ناوی "ماڵه‌وه بۆ سه‌گه‌كان باشترین شوێنه".
هاوكات بوار به هانده‌رانی ئاماده‌بوو درا، كه هه‌ركه‌سێك بیه‌وێت ده‌توانێت ناوی خۆی تۆمار بكات و سه‌گێك بباته‌وه ماڵه‌وه و به‌خێوی بكات.