حەوت پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە هەولێر جێبەجێ دەكرێن

:: PM:02:04:07/12/2021 ‌
سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر بۆ زیاتر خزمەتكردنی هاووڵاتییانی شارەكە، حەوت پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە بواری دروستكردن و نۆژەنكردنەوە و قیرتاوكردنی شەقام، لە كۆمەڵێك گەڕەك جێبەجێ دەكات.

لەسەر بودجەی 15%ی داهاتی شارەوانی، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاریش گوژمەیەكی بە بڕی زیاتر لە 200 ملیۆن دینار، بۆ تەواوكردنی پڕۆژەكان خەرج كرد كە بەگوێرەی یاسا و ڕێنوێنییەكانی دارایی خەرج دەكرێت.

لە گەڕەكەكانی بێركۆتی نوێ، گوڵان، كارێزان، 92ی زانكۆ، پیشەسازیی باشوور و ژمارەیەك شوێنی تر لە هەولێر جێبەجێ دەكرێن.


پڕۆژەكان لە هەریەك لە گەڕەكەكانی بێركۆتی نوێ، گوڵان، كارێزان، 92ی زانكۆ، پیشەسازیی باشوور و ژمارەیەك شوێنی تر لە هەولێر جێبەجێ دەكرێن.

پڕۆژەكان بریتی لە تێكەڵەڕێژكردنی بەردەم مزگەوتی عەبدولواحید قەساب، قیرتاوكردنی شەقامێكی 20 مەتری لە گەڕەكی بێركۆتی نوێ، دروستكردنی دوو شەقام لە گەڕەكی 122ی گوڵان یان سیمی خاتووناوە، قیرتاوكردنی پێنج شەقام لە گەڕەكی بێركۆتی نوێ، قیرتاوكردنی شەقام لە گەڕەكی  كارێزان، قیرتاوكردنی شەقام لە گەڕەكی 92ی زانكۆ، چاككردنەوەی شەقامێكی 30 مەتری لە گەڕەكی پیشەسازیی باشوور.



وشە - سلێمان تاشان