دابەشكردنی مووچەی ئەم مانگە ڕاگەیەنرا

:: AM:11:18:22/12/2021 ‌
بڕیار دەرچووە لە 25ـی ئەم مانگە، مووچەی مانگی كانوونی یەكەم دەست بكرێت بە دابەشكردنی و یەكەم وەزارەتیش مووچە وەربگرێ‌، وەزارەتی تەندروستییە.

ئەمڕۆ چوارشەم 22ـی كانوونی یەكەم، بەپێی ئەو زانیارییانەی تایبەت بە "وشە" دراون، لە 25ی ئەم مانگە دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 12 دەكرێت.

لە زانیارییەكاندا ئەوەیش هاتووە، دوێنی نووسراو بۆ وەزارەتی دارایی كراوە، یەكەم وەزارەتیش مووچە وەربگرێت، تەندروستییە.

بەپێی زانیارییەكانیش لە هەفتەی داهاتوودا هەریەك لە وەزارەتی پێشمەرگە و دارایی و هێزەكانی 70 و 80 مووچەی كۆتایی ساڵ وەردەگرن.

ڕۆژی 19ـی كانوونی یەكەم، دوای 12 ڕۆژ لە درەنگكەوتنی ناردنی 200 ملیار دینارەكە، حكوومەتی عێراق ئەو بڕە پارەیەی نارد، حكوومەتی هەرێمی كوردستانیش لە دابەشكردنی مووچەی لە 25ـی هەموو مانگێك بەردەوامە.





وشە - رامیار جەواد