ئێسته ئۆمیكرۆن تیره‌ی زاڵی ڤایرۆسی كۆرۆنا و له سه‌رانسه‌ری دنیا بڵاو بووه‌ته‌وه، نیشانه‌كانی تووشبوونی هاوشێوه‌ی سه‌رمابوونه، كه ئێسته وه‌رزی زستانه و خه‌ڵكێكی زۆر تووشی ئیفلهوهنزای وه‌رزی و سه‌رمابوون بوونه‌ته‌وه، به‌ڵام چۆن لێك جیا ده‌كرێنه‌وه؟
د. لیزا باریت، پسپۆڕی نه‌خۆشییه په‌تاییه‌كان له زانكۆی دالهۆزی كه‌نه‌دی له‌و باره‌وه ده‌ڵێت، جیاكردنه‌وه‌ی نیشانه‌كانی ئۆمیكرۆن له‌گه‌ڵ نیشانه‌كانی سه‌رمابوون ئاسان نییه، تۆ ئه‌گه‌ر نیشانه‌كانی سووك و توندی سه‌رمابوونت هه‌بێت، ئه‌گه‌ری هه‌یه تووشی ڤایرۆسه‌كه بووبیت.
چواریه‌كی ئه‌وانه‌ی نیشانه‌ی سه‌رمابوونیان هه‌یه تووشی كۆرۆنا بوونه
روونی كرده‌وه، تاكه نیشانه‌ی جیاكه‌ره‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا كه له سه‌رمابوون ده‌رناكه‌وێت، له‌ده‌ستدانی هه‌ستی بۆنكردنه، به‌ڵام ئه‌وه‌یش ئامرازێكی به‌سوود نییه بۆ جیاكردنه‌وه‌ی هه‌ردووكیان، واته پشتبه‌ستن به‌خۆت بۆ دیاریكردنی تووشبوونت به كۆرۆنا باش نییه و پێویسته پشكنینی تایبه‌ت بكه‌یت بۆ دڵنیابوونه‌وه له تووشبوونت به ئۆمیكرۆن.
وه‌ك ئاژانسی
"رۆیته‌رز"، باسی كردووه، نیشانه‌كانی تووشبوون به ئۆمیكرۆن له نیشانه‌كانی سه‌رمابوونه‌وه نزیكه، ئه‌وه‌یش به‌هۆی ئه‌و بازدانانه‌ی به‌سه‌ریدا هاتووه، له‌و نیشانانه هاتنه‌خواره‌وه‌ی شله له لووت و سه‌رئێشه و بێتاقه‌تی و پژمین و هه‌وكردنی قورگ، ئه‌وه‌یش له‌گه‌ڵ نیشانه‌ی تووشبوون به تیرهكانیتر جیاوازه، وه‌ك له‌ده‌ستدانی هه‌ردوو هه‌ستی چه‌شتن و بۆنكردن.
له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا توێژینه‌وه‌یه‌ك بڵاو كرایه‌وه و ده‌ری خست كه پێكهاته‌ی جینی ئۆمیكرۆن و سه‌رمابوون هاوشێوه‌یه، ئه‌وه‌یش وا ده‌كات نیشانه‌كانی تووشبوونیان هاوشێوه بێت، به‌ڵام شاره‌زایان ده‌ڵێن كه ئه‌و نیشانانه‌ی پێویسته ره‌چاو بكرێن سه‌رئێشه و ماندووبوونه.
پرۆفیسۆر لۆرانس یۆنگ، زانای ڤایرۆسزانی و مامۆستای زانستی لووه‌كان گوتی، پێ ده‌چێت تێكه‌ڵاوییه‌ك له نێوان نیشانه‌كانی ئۆمیكرۆن و سه‌رمابوونه‌وه هه‌بێت، بۆیه وا ده‌خه‌مڵێنرێت كه چواریه‌كی ئه‌وانه‌ی نیشانه‌ی سه‌رمابوونیان هه‌یه، له راستیدا تووشی كۆرۆنا بوونه.
روونی كرده‌وه، به‌راستی نیشانه‌كانیان تێكه‌ڵه، به‌ڵام دیاره كه ده‌ركه‌وتنی سه‌رمابوون به هه‌نگاو ده‌بێت، واته سه‌رمابوون له ماوه‌ی چه‌ند رۆژێك ده‌رده‌كه‌وێت، به‌ڵام له حاڵه‌تی تووشبوون به ئۆمیكرۆن كه‌سه‌كه به‌خێرایی تووشی سه‌رئێشه و ماندووبوون ده‌بێته‌وه.