كۆمپانیای ڤۆلڤۆ ڕای گه‌یاند، پێشتر له ئۆتۆمبێله كارهباییهكانیاندا سیستمی خۆلێخوڕییان دانه‌نابوو، به‌ڵام له تازه‌ترین به‌رهه‌مدا كه به نیازن له داهاتوویه‌كی نزیكدا بیخه‌نه بازاڕه‌وه، ئه‌و سیستمه نوێیه‌ی بۆ دابنێن به نوێترین ڤێرژن كه زیرهكترینیانه له دنیادا.
ماڵپه‌ڕی ''
caranddriver'' ئاشكرای كرد كه سیستمه نوێیه‌كه‌ی بۆ ئۆتۆمبێله‌كه‌ی داده‌نێت، ناوی بردووه به ''Ride Pilot''، سیستمێكی خۆلێخوڕی زیره‌كه و بۆ تازه‌ترین ئۆتۆمبێلی داده‌نێت كه له مانگی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵ له پێشانگه‌كانی ڤۆلڤۆ له ئه‌مه‌ریكا نمایش ده‌كرێت.
ڤۆڵڤۆ سیستمی نوێ لە خۆلێخوڕینی ئۆتۆمبێل تاقی دەکاتەوە
كۆمپانیاكه ئه‌وه‌یشی ئاشكرا كردووه، له‌ڕووی سه‌لامه‌تی و به‌هێزیی بزوێنه‌ره‌كه‌یه‌وه، له پله یه‌كه‌مه‌كانی دنیا ده‌بێت و گرنگییه‌كی زۆری پێ ده‌ده‌ین، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یش دیزاینێكی ناوازه و سه‌رنجڕاكێشی بۆ داده‌نێین كه ببێته جێی سه‌رنجی خه‌ڵك. ئۆتۆمبێله كاره‌باییه‌كه له مانگی حوزه‌یران نمایش ده‌كرێت و له مانگی تهمووز یان ئابی ئه‌مساڵیش ده‌خرێته بازاڕه‌وه.
كۆمپانیای ڤۆلڤۆ یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا بۆ دروستكردنی به‌هێزترین جۆری ئۆتۆمبێل و ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگر له دنیادا، ئه‌م كۆمپانیایه له ساڵی 1927 دا دامه‌زرا له‌سه‌ر ده‌ستی سویدییه‌كان كه ئێسته خاوه‌نی ڤۆلڤۆ چینییه‌كانن، هه‌روه‌ها ئه‌م كۆمپانیایه له ساڵی دامه‌زراندنیه‌وه تا 2018، خاوه‌نی ئۆتۆمبێلی به‌نزین و گازه، به‌ڵام له ساڵی 2019 وه ده‌ست به دروستكردنی ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی ده‌كات.