هێرش كرایە سەر بارەگای دوو حزب

:: AM:09:54:14/01/2022 ‌
شەوی رابردوو چەند هێرشێكی مووشەكی بۆ سەر بەغدا هەبوو، بەپێی ئەو زانیارییانەی بڵاو كراوەتەوە، هێرشەكە بۆ سەر بارەگاكەی عەزم لە ناوچەی یەرموكی بەغدا بە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان بووە و لەگەڵ بارەگای هاوپەیمانی تەقەدوم گولەباران كراوە.

شەوی رابردوو چەند هێرشێكی مووشەكی بۆ سەر بەغدا هەبوو، بەپێی ئەو زانیارییانەی بڵاو كراوەتەوە، هێرشەكە بۆ سەر بارەگاكەی عەزم لە ناوچەی یەرموكی بەغدا بە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان ئەنجام دراوە.

ئەم هێرشە لە كاتێكە كە بارەگایەكی هاوپەیمانی تەقەدومی محەمەد حەلبوسی لە ئەعزەمییە درایە بەر دەستڕێژی گولە لە شارۆكەی ئەعزەمییەی بەغدا.  

دوای هێرشەكە، هێزە تەناهییەكانلە ناوچەكە بڵاوەیان پێكرا و لێكۆڵینەوەی ورد لەبارەی چۆنییەتی هێرشكردن بۆ سەر بارەگای حزبەكەی محەمەد حەلبووسی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، دەستیپێكرد.

پارتی تەقەدووم لە رێی راگەیەندراوێكی، ئیدانەی هێرشەكەی سەر بارەگاكەیان لە بەغدا كرد و ئەو هێرشەیان بە دووژمنكارانە ناوبرد و ڕایان گەیاند،" ئەو هێرشە تەنیا زیاتر بە سەقامگیری و یەكپارچەیی خاكی عێراق پابەندمان دەكات".

بەهۆی نزیكبوونەوەی كاتی پێكهێنانی حكوومەتی نوێی عێراق و نزیكبوونەوەی چەند لایەنێك لە یەكتر ئێستە ئەو میلیشیایانەی نزیك ئێرانن دژایەتی خۆیان ڕاگەیاندووە و ئامادەنین بچنە ژێرباری حكوومەتی زۆرینەی نیشتمانی.



وشە - رامیار جەواد