له سه‌رده‌می جه‌نگی ساردی نێوان ویلایه‌ته
یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و یه‌كێتیی سۆڤیه‌ت ململانێی پڕچه‌ككردن و گه‌یشتن به ئاسمان و گه‌ردوون و هه‌ژموون سه‌پاندن به‌سه‌ر وڵاتانی تر باوترین و ئاشكراترین دیوه‌كانی جه‌نگی سارد و ململانێی بێ كۆتایی هه‌ردوولا بوو، به‌ڵام لایه‌نێكی تری شاراوه هه‌یه كه كه‌مترین زانیاری له‌سه‌ر بڵاو كراوه‌ته‌وه و باسی لێوه‌كراوه، كه له نێوان هه‌ردوو وڵات ململانێی به‌هێز و پێشكه‌وتووی له‌سه‌ر كراوه، كه ئه‌ویش زانستی پاراسایكۆلۆجییه، هه‌ردوولا ژماره‌یه‌كی بێسنووری تاقیكردنه‌وه‌یان له‌و بواره ئه‌نجام دا، بۆ ئه‌وه‌ی پێشی یه‌كتر بكه‌نه‌وه و له ڕێی ئه‌و زانسته كۆنتڕۆڵی عه‌قڵی هه‌موو مرۆڤه‌كان بكه‌ن.
به گوێره‌ی زانیارییه گشتییه‌كان، پاراسایكۆلۆجی بریتییه له كۆمه‌ڵێك دیارده‌ی فره‌چه‌شنی ده‌روونی، له‌وانه پێشبینی كردن بۆ داهاتوو، تاقیكردنه‌وه‌ی ده‌رچوونی رووح له جه‌سته و ده‌ركه‌وتنی له شوێنی تر و چه‌ندان هه‌نگاوی تر كه توانای سه‌رووی ئاسایی مرۆڤه و عه‌قڵ به ئاسایی باوه‌ڕی پێ ناكات.
باوه‌ڕ و بیركردنه‌وه‌ی مرۆڤ له‌وه‌ی هه‌ندێ كه‌س توانای ده‌روونی و عه‌قڵی جیاواز و نامۆیان هه‌یه و پێشبینی رووداوه‌كان ده‌كه‌ن، شتێكی تازه نییه و بگره زۆر كۆنه و له مێژووی مرۆڤایه‌تی زۆرترین قسه‌ی له‌سه‌ر كراوه، به‌ڵام ئه‌مه وه‌كو خۆی مایه‌وه، تا له ساڵی 1930 زانای ڕووه‌كناسی ئه‌مه‌ریكی جۆزێف ڕاین له‌گه‌ڵ هاوڕێكانی له زانكۆی دیوكی ئه‌مه‌ریكی چه‌ندان توێژینه‌وه‌یان ئه‌نجام دا و تێیدا گه‌یشتنه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه مرۆڤ هه‌ست و توانای شاراوه و په‌ی پێ نه‌براوی هه‌یه كه ده‌توانێ له دووره‌وه شته‌كان ببینێت و خه‌مڵاندنێكی زۆر ورد و به‌هێزی ڕووداوه‌كان بكات و ته‌نانه‌ت كۆنتڕۆڵی عه‌قڵی ئه‌وانی تر بكات، به‌ر له‌وه‌ی كه ڕوو بده‌ن. واته بابه‌ته‌كه له باوه‌ڕی مرۆڤه‌كانه‌وه به بوونی حاڵه‌تی له‌م چه‌شنه بۆ ده‌رئه‌نجامی توێژینه‌وه زانستییه‌كان گۆڕا، كه ئه‌مه‌یش دوو ئاراسته‌ی ته‌واو جیاوازن و ئه‌وه‌ی دووه‌میان زۆرترین متمانه‌ی له‌سه‌ر دروست ده‌كرێت.
له دوای ئه‌و توێژینه‌وانه‌ی جۆزێف ڕاین و هاوڕێكانی له ئه‌مه‌ریكا به چڕی گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌و دیارده‌یه كرا و هه‌ڵمه‌تێكی فره‌وان بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی توانای ده‌روونی و عه‌قڵی نائاسایی‌یان هه‌یه ده‌ستی پێكرد، هاوكات دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كان یارمه‌تی و كۆمه‌كی زۆریان پێشكه‌شی ناوه‌نده زانستییه‌كان كرد، تا لێكۆڵینه‌وه و توێژینه‌وه‌ی زیاتر له‌وباره‌وه بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بتوانێت له‌و زانسته ببێت به پێشه‌نگی جیهان و بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه ستراتیجییه‌كانی خۆی كه‌ڵكی لێ وه‌ربگرێت.
جۆزێف ڕاین له توێژینه‌وه‌كانی به‌رده‌وام بوو و ئه‌و بواره‌ی به زانستێكی زۆر مه‌زن و پێشكه‌وتوو ناوبرد و دووپاتی له‌وه‌یش كرده‌وه، كه مرۆڤ چاوی سێیه‌می هه‌یه، كه بریتییه له عه‌قڵ و ده‌توانێ په‌ی به زۆربه‌ی شته‌كان ببات، بێ ئه‌وه‌ی ده‌ستیان لێ بدات و بیابینێ و بۆن و تامیان بكات، گه‌یشته ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌یش كه دوای مردنی مرۆڤ، به‌شێكی رووح و عه‌قڵی مرۆڤ به نه‌مری ده‌مێننه‌وه و كۆتایی‌یان نایه‌ت. له ئه‌نجامی ئه‌و یارمه‌تییانه‌یشی پێی ده‌گه‌یشت بۆ به‌رده‌وامیدان له قووڵبوونه‌وه له‌و زانسته، دواجار ناوه‌ندێكی توێژینه‌وه‌ی باڵای بۆ ئه‌و بابه‌ته دامه‌زراند و بۆ یه‌كه‌مجاریش له 1937 گۆڤاری پاراسایكۆلۆجی ده‌ركرد و پاشان له 1957 كۆمه‌ڵه‌ی پاراسایكۆلۆجی دامه‌زراند.
پاشان ئه‌و بابه‌ته به ته‌واوی بوو به نهێنییه‌كی نیشتمانی و ده‌زگه‌ی ناوه‌ندی هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكا " سی ئای ئه‌ی" توێژینه‌وه و تاقیكردنه‌وه‌كانی بۆ پێشخستنی ئه‌و زانسته ئه‌نجام ده‌دا، به‌شێك له سه‌ربازانی سوپای ئه‌مه‌ریكا خرانه ژێر مه‌شقی چڕی رووحی و ده‌روونییه‌وه، تا توانی په‌ی پێ بردن و پێشبینی ڕووداوه‌كانیان لا دروست ببێت، وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكایش بودجه‌یه‌كی بۆ په‌ره‌پێدان به توێژینه‌وه له‌و زانسته ته‌رخان كرد.
ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌و بواره شاره‌زاییان په‌یدا كردبوو و توانایان هه‌بوو، بانگهێشت ده‌كران، تا شوێنی مووشه‌كه‌كانی سۆڤیه‌ت ببینن و په‌ی پێ ببن، هاوكات بۆ دۆزینه‌وه‌ی بانده تاوانبار و مافیاكان له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا به‌هه‌مانشێوه داوای پێشبینیكردنیان لێ ده‌كرا، زۆریشبوون ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی كه پێشبینییه‌كانیان ڕاست ده‌رچووه.
له 2017 ئه‌مه‌ریكا چیتر ئه‌و بواره‌ی به نهێنی نه‌هێشته‌وه و 12 ملیۆن لاپه‌ڕه‌ی له توێژینه‌وه و لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و زانسته بڵاو كرده‌وه، كه له ژێر ناوی ستارگێت له‌لایه‌ن سی ئای ئه‌ی و وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكاوه كاری له‌سه‌ر كراوه و تا ساڵی 1995 به‌رده‌وامی هه‌بووه.
له یه‌كێتی سۆڤیه‌تیش زیاتر له 40 ناوه‌ندی زانستی بوونی هه‌بوو و به نهێنی له ژێر ناوی "به‌شی هه‌شت" كاریان ده‌كرد و 60 زانا بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌و زانسته ته‌رخان كرابوون، سۆڤیه‌ت به په‌رۆشتربوو له ئه‌مه‌ریكا و زیاتر له ملیارێك دۆلاری له توێژینه‌وه له‌م بواره خه‌رج كرد، تا ئێسته‌یش هیچ زانیارییه‌كی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی سۆڤیه‌ت ئاشكرا نه‌كراوه و به نهێنی ماوه‌ته‌وه.
هه‌رچه‌نده ئه‌مه‌ریكا له 1995 ئاشكرای كرد، كه ئه‌و زانسته بنه‌مای نییه و به‌رنامه‌ی توێژینه‌وه‌ی له‌و بواره وه‌ستاند، به‌ڵام زانیارییه‌كان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه ئه‌م هه‌نگاوه‌ی ئه‌مه‌ریكا ته‌نیا تاكتیكی بووه، چونكه نووسینگه‌ی توێژینه‌وه‌ی هێزی ده‌ریایی ئه‌مه‌ریكا تا ئێسته‌یش به نهێنی له‌و بواره ده‌كۆڵێته‌وه و ساڵانه‌یش به ملیۆنان دۆلار بۆ توێژینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و بواره خه‌رج ده‌كرێت. هاوكات ڕووسیایش له‌سه‌ر په‌ره‌پێدان به توێژینه‌وه‌كانی به‌رده‌وامه و هه‌واڵگری زۆربه‌ی وڵاتان به گشتی و مۆسادی ئیسرائیلی به تایبه‌تی به‌رده‌وام له‌و زانسته ده‌كۆڵنه‌وه و كه‌سیش نازانێ له‌و بواره به چ ئاستێك گه‌یشتوون.