فیدراسیۆنی تۆپی پێی نێوده‌وڵه‌تی "فیفا" هه‌فته‌ی رابردوو خەڵاتی زە بێستی پێشكه‌ش به لێڤاندۆڤسكی كرد وه‌ك باشترین یاریزانی جیهان، هه‌روه‌ها باشترین پێکهاتەی ساڵی 2021ی دیاریی و چەند خەڵاتێکی تریشیان دابەش کرد.
ریزبەندی خەڵاتی زە بێست به‌م شێوه‌یه بوو، لێڤاندۆڤسکی یەکەم، مێسی دووه‌م و محه‌مه‌د سەڵاح سێیەم بوو، بەڵام لە دیاریکردنی پێکهاتەی ساڵدا ناوی محه‌مه‌د سەڵاحی تێدا نەبوو، هه‌روه‌ها ئیرلینگ هالاند لە ریزبەندی خه‌ڵاتی زە بێست لە یازدەمین بوو، ناویشی لە ناو پێکهاتەی ساڵدا بوو، هەروەها مێندیی گۆڵپارێزی چێڵسی به باشترین گۆلپارێزی ساڵ دیاریی کرا، کەچی ناوی لە ناو پێکهاتەی ساڵدا نەبوو، لە شوێنی ئه‌و دۆناروومای گۆڵپارێزی پاریس سانجێرمان ناوی لەناو پێکهاتەی ساڵدا بوو.
ئەم جیاوازییە مشتومڕێکی زۆری میدیا وەرزشییەکانی جیهانی بەخۆیه‌وه بینی، بۆ بەرچاو روونی، خەڵاتی زە بێست و پێکهاتەی ساڵ بەم شێوە ئەنجام دەدرێت...
خەڵاتی زە بێست، فیدراسیۆنی تۆپی پێی نێوده‌وڵه‌تی "فیفا" سەرپەرشتیی دەکات، باشترینەکان هەڵدەبژێرێت بە پێوەری ئەو ئاسته‌ی پێشکەشی کردووە، دەنگدانیش لە 22ـی نۆڤێمبەر تا 10ـی دیسمبەر دەست پێ دەکات، ئەوانەی دەتوانن دەنگ بدەن بۆ خەڵاتی زە بێست، کاپتنی هەموو هەڵبژاردەکان و راهێنەرەکان و رۆژنامەنوسەکانی تایبەت بە هەڵبژاردەکان و به‌شێكی هاندەران.
پێکهاتەی ساڵ لە لایان فیفپرۆ(یەکێتیی نێودەوڵەتی تۆپی پێی یاریزانە پیشەگەرەکان) دیاریی دەکرێت، فیفا پێوەندیی بەم پێکهاتەیەوه نییه.
فیفپرۆ، بۆ هەڵبژاردنی باشترین پێکهاتەی ساڵ، ماوەیەکی دیاریکراوی هەیە، کە لە مانگی ئاب دەست پێ دەکات تا پێنج هەفتە، لە دوای ئەو ماوەیه‌ی کە فیفپرۆ دیاریی کردوە، 70 فیدراسیۆنی تۆپی پێی نیشتمانی له وڵاتات مافی دەنگدانیان هەیە، فیفپرۆ 250 یاریزان بۆ ئەو پێکهاتەیە دیاریی دەکات، ئەو یاریزانانەی دەنگ بە پێکهاتەی ساڵ دەدەن، دەتوانن دەنگ بە یاریزانێك بده‌ن، كه ناوی له‌و 250 یاریزانه‌شدا نه‌بێت، ته‌نانه‌ت ده‌توانن ده‌نگ به خۆیان بده‌ن.
هه‌روه‌ها لەم دەنگدانەدا هەموویان یەک جۆرە خاڵیان بۆ هەژمار دەکرێت و به هیچ شێوه‌یه‌ك نە فیفا و نە فیفپرۆ بەشداریی لە هەڵبژاردنی دەنگدانی پێکهاتەی ساڵ ناکەن، تەنیا یاریزانەکان دەنگ بەو پێکهاتەیە دەدەن.
فه‌رحان جوبرائیل