له ماوه‌ی یه‌ك مانگدا چه‌ندان حاڵه‌تی ته‌قه‌كردن و ترساندن و تۆقاندن و هه‌ڕه‌شه له سنووری سلێماندا هه‌بووه، هه‌روه‌ها چه‌ند كه‌سێك به‌هۆی ته‌قه‌كردن كوژراون و ژماره‌یه‌كیش بریندار بوون، دیارترینیان ته‌قه‌كردنی كه‌سێك بوو له‌سه‌ر شه‌قامی 60 مه‌تریی شاره‌كه.
به‌پێی ئاماره‌كان، له ماوه‌ی مانگی رابردوودا نزیكه‌ی 10 كه‌س به‌هۆی ته‌قه‌كردن و هه‌ڕه‌شه‌وه گیراون، هه‌روه‌ها چه‌ندان حاڵه‌تی فاڵگرتنه‌وه و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن و ساخته‌كاری تۆمار كراوه.
له‌سه‌ر شه‌قامی بازنه‌یی مه‌لیك مه‌حموود له سلێمانی، دوو بنه‌ماڵه له نێوان خۆیان به‌هۆی كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیی زه‌وی وزار، ته‌قه‌یان كردبوو و له ئه‌نجامدا كه‌سێك كوژرا و سێیانی تریش بریندار بوون. له چه‌مچه‌ماڵیش كه‌سێك كوژراوه، له چه‌ند رۆژی رابردووش‌دا پیاوێك 12 چه‌قۆی له ژنه‌كه‌ی دا، به‌ڵام گیانی له ده‌ست نه‌دا، هه‌روه‌ها چوار ژن فێڵیان له گه‌نجان كردبوو به هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن و وه‌رگرتنی پاره لێیان.
بارزان حامید سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایش له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی، به "وشه"ی راگه‌یاند، له ماوه‌ی رابردوودا چه‌ندان جار داوایان له‌لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كان كردووه له‌باره‌ی ئه‌و رووداو و حاڵه‌تانه‌ی كه روویان دا، به‌ڵام وه‌ڵام نه‌دراونه‌ته‌وه، پێویسته لایه‌نه ته‌ناهییه‌كان باشتر كاری خۆیان بكه‌ن و به‌رده‌وام هه‌ڵمه‌تی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی چه‌كی بێ مۆڵه‌ت ئه‌نجام بده‌ن.
كاریگه‌رییان له‌سه‌ر ده‌روونی هاووڵاتییان ده‌بێت
هه‌روه‌ها گوتی، ئه‌و رووداوانه‌ی روو ده‌ده‌ن به‌تایبه‌تی ته‌قه‌كردن و كوشتن و هه‌ڕه‌شه، كاریگه‌رییان له‌سه‌ر ده‌روونی هاووڵاتییان ده‌بێت، به‌هۆیانه‌وه دۆخی ته‌ناهیی ناوچه‌كه ده‌كه‌وێته مه‌ترسی و هاووڵاتییان تووشی ترس ده‌كه‌ن، بوونی چه‌كی بێ مۆڵه‌ت وایكردووه ئه‌و جۆره رووداوانه به‌رده‌وام روو بده‌ن و خه‌ڵكیش بكوژرێن.
سه‌ره‌ڕای ئه‌و رووداوانه، له یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زاندا له شارۆكه‌ی چه‌مچه‌ماڵ، كه‌سێك هێرشی كرده سه‌ر ماڵه خه‌زوورانی و چوار كه‌سی كوشت و دووانی تریشی بریندار كرد.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی