له یارییه‌كانی گه‌ڕی 37 و پێش كۆتایی خولی ئیسپانیا، یانه‌ی ریال مه‌درید یانه‌ی قادێشی خسته مه‌ترسی دابه‌زین بۆ پله دوو، دوای ئه‌وه‌ی رێگه‌ی نه‌دا بردنه‌وه تۆمار بكات.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 15ی ئایار، نۆ یاری له گه‌ڕی 37 و پێش كۆتایی خولی ئیسپانیا له یه‌ك كاتدا به‌ڕێوه چوون، كه تێیدا ریال مه‌دریدی پاڵه‌وانی ئه‌م وه‌رزه، له یاریگه‌ی قادێش به گۆڵێك له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه یه‌كسان بوو.
یانه‌ی قادێش لێدانێكی سزایان له یارییه‌كه‌دا له ده‌ست دا و ده‌كرا به تۆماركردنی گۆڵ، بردنه‌وه به‌ده‌ست بهێنن.
به‌مه‌ش قادێش له پله‌ی 18 و ناوچه‌ی دابه‌زینه بۆ پله دوو، چاوه‌ڕێی گه‌ڕی كۆتایی ده‌كات و ئه‌گه‌ر چانس هاوكاری بێت، بۆی هه‌یه له پله یه‌ك بمێنێته‌وه.
ئه‌نجامی یارییه‌كانی ئه‌مڕۆ:
ئاتلێتیك بیلباو 2-0 ئۆساسۆنا
ریال مایۆركا 2-1 رایۆڤاییكانۆ
ڤیاڕیال 1-2 ریال سۆسیداد
ریال بێتیس 2-0 گرانادا
ئاتلێتیكۆ مه‌درید 1-1 سێڤییا
خیتافی 0-0 بارسێلۆنا
لێڤانتی 3-1 دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس
قادێش 1-1 ریال مه‌درید
سێلتاڤیگۆ 1-0 ئێلچی.
له خولی ئیسپانیا، یانه‌كانی دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس و لێڤانتی به فه‌رمی بۆ پله دوو دابه‌زین، یه‌ك تیپی تر ماوه دابه‌زێت، ئه‌ویش له نێوان یانه‌كانی قادێش 36 خاڵ (پله‌ی - 18) و ریال مایۆركا 36 خاڵ (پله‌ی 17) و گرانادا 37 خاڵ (پله‌ی 16).