كه‌مێك پێش ئێسته سه‌رۆكی ڕووسیا، هۆشداریی توندی دایه سوید و فینله‌ند ئه‌گه‌ر ببنه ئه‌ندامی ناتۆ.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 16ی ئایار، دوای ئه‌وه‌ی به ئاماده‌بوونی ڤلادیمێر پوتین سه‌رۆكی ڕووسیا، كۆبوونه‌وه‌ی په‌یمانی ئاسایشی به كۆمه‌ڵ ده‌ستی پێ كرد، له وتارێكدا هێرشی توندی كرده سه‌ر هه‌ردوو وڵاتی سوید و فینله‌ند.
پوتین له گوتاره‌كه‌ی ڕای گه‌یاند،"CSTO ڕۆڵێكی زۆر گرنگ ده‌گێڕێت له به‌ده‌ستهێنانی سه‌قامگیری له‌و كه‌شه‌ی له دوای سۆڤییه‌ته‌وه دروست بووه له ناوچه‌كه‌دا، هیوادارم توانا و كاریگه‌رییه‌كانی زیاتریش بێت."
هاوكات له درێژه‌ی قسه‌كانی سه‌رۆك كۆماری ڕووسیا، هه‌ڕه‌شه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی به‌رفراوانی ناتۆی كرد له ئه‌ندامبوونی فینله‌ند و سوید. ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو، "به وردی ئاگاداری ئه‌وه‌ین كه له كۆبوونه‌وه‌كانی ناتۆ له چوارچێوه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی داخراوی ڕێكخراوه‌كه‌دا، تاوتوێی ئۆپراسیۆنه‌كانی ئۆكراینا ده‌كرێت."
پوتین هۆشداریشی له فراوانبوونی ناتۆ له به‌ئه‌ندامبوونی سوید و فینله‌ندا دا و گوتی، "له هه‌ر كاتێكدا ئه‌وان ببن به ئه‌ندام، وه‌ڵامی توندمان ده‌بێت له ناوچه‌كه‌دا". ئه‌مه له كاتێكدایه ئه‌و دوو وڵاته وه‌ك ئۆكراینا هاوسنوورن له‌گه‌ڵ ڕووسیا.
پێشتر چه‌ندان جار مۆسكۆ هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردبوو له ئه‌گه‌ری به‌ئه‌ندامبوونی هه‌ریه‌ك له فینله‌ند و سوید له هاوپه‌یمانی ناتۆ، هه‌ڵوێستی مۆسكۆ به‌رانبه‌ر ئه‌و دوو وڵاته هیچ له مامه‌ڵه‌كردنی ئێسته‌یان له‌گه‌ڵ ئۆكراینا كه‌متر نابێت.
هه‌ر له‌وباره‌شه‌وه ڕۆژی پێنجشه‌می ڕابردوو، دێمیتری بۆلیانسكی جێگری نوێنه‌ری ڕووسیا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رای گه‌یاند، له ئه‌گه‌ری به‌ئه‌ندامبوونی فینله‌ند و سوید له هاوپه‌یمانی باكوری ئه‌تڵه‌سی، دوور نییه خاكی ئه‌و دوو وڵاته ببێته ئامانجی هێرشه‌كانی ئاینده‌ی ڕووسیا.