کچی ئازیز بڵاو کرایەوە‎‎

:: PM:07:39:27/05/2022 ‌
کتێبی "کچی ئازیز" لە نووسینی سەلمان باقی کە لە شێوەی گوتەی جوان و ئامۆژگاریدا وەک فەرهەنگێکی زمانی ئینگلیزی ــ  کوردی لەلایەن ناوەندی بەختیارییەوە لە دوو توێی 254 لاپەڕەدا چاپ و بڵاو کرایەوە.

لەبارەی ناوەڕۆکی کتێبەکەوە نووسەر سەلمان باقی بە "وشە"ی گوت، "کتێبکە کۆکراوەی بیر و بیرخەرەوە و ئامۆژگارییە لە شێوەی گوتەی جواندا بۆ هەموو تەمەن و توێژێکم نوسیووە."

زیاتر گوتی، "بەشێکی کتێبەکە باس لە چەند بابەتێکی گرنگی وەک، ئارامگرتن و ئاسوودەیی دەروون و گوێڕایەڵی و ئامۆژگاری و مرۆڤایەتی دەکات و هەروەها بە پێویستی دەزانم هەموو لاوێک بیخوێنێتەوە و لێی ڕابمێنێت."

ڕوونى كرده‌وه‌، "بەشێکی تری کتێبەکە فێری ئەوەت دەکات کە بەهای ڕاستەقینەی خۆت بزانیت و فێرت دەکات چۆن مامەڵە لەگەڵ دەوروبەر و خۆتدا بکەیت و چەند باس و خواسی تریش".

سەلمان باقی لاوێکی شارۆكه‌ی شارەزوورە، ئەم کتێبە یەکەم بەرهەمییەتی لەلایەن ناوەندی بەختیارییەوە چاپ و بڵاو کراوەتەوە، چەندان بەرهەمی تری ئامادەکردووە بۆ بڵاو کردنەوە.

سلێمانى/ ئاسان محەمەد


وشە - محەمەد میران