ئۆتۆمبێل خاوه‌نی چه‌ندان جۆزه‌یه كه هه‌ریه‌كه‌یان خاوه‌ن فه‌رمانێكی گرنگن و به خراپبوونیان ئۆتۆمبێل له كار ده‌كه‌وێت. ئه‌مڕۆ شاره‌زایه‌كی میكانیكی باس له جۆزه‌ی سه‌باحی ''جۆزه‌ی پێوانی هه‌ستیاری گه‌رمی'' ده‌كات كه چ كاریگه‌رییه‌كی له‌سه‌ر ئۆتۆمبێل هه‌یه و چیش ده‌بێته هۆی تێكچوونی.
له‌مباره‌یه‌وه ئیدریس عوسمان ئه‌ندازیاری میكانیكی ئۆتۆمبێل، بۆ ''وشه'' ئاشكرای كرد، ئه‌م جۆزه‌یه گرنگی هه‌یه له كۆنترۆڵكردنی گه‌رمی ئۆتۆمبێل، به‌شێوه‌یه‌ك له داشبۆردی ئۆتۆمبێلدا ئاگادارت ده‌كاته‌وه كه پله‌ی گه‌رمی ئۆتۆمبێله‌كه، چه‌ند و ڕێژه‌ی حه‌ماوه‌ی به‌رزه یان نزم، چه‌ند خاڵێكیش ده‌خاته ڕوو كه ده‌ریده‌خه‌ن ئه‌م جۆزه‌یه كێشه‌ی هه‌یه یا نا؟
یه‌كه‌م: زیاد سه‌رفبوونی به‌نزین.
دووه‌م: دروستبوونی دووكه‌ڵی ڕه‌ش له گزۆسی ئۆتۆمبێل.
سێیه‌م: دره‌نگ و گران هه‌ڵبوونی ئۆتۆمبێل.
چواره‌م: ناجێگیریی ئۆتۆمبێل له حاڵه‌تی سلۆری.
پێنجه‌م: هه‌بوونی له‌رزینی ئۆتۆمبێل.
شه‌شه‌م: كه‌مبوونه‌وه‌ی كێشی ئۆتۆمبێل.
حه‌وته‌م: ئیش نه‌كردنی پانكه‌ی ڕادێته‌ر و سه‌ره‌نجام هه‌ستانی حه‌ماوه‌ی ئۆتۆمبێل.
هه‌شته‌م: هه‌ندێك جار هه‌بوونی بۆنێكی ناخۆش له گزۆس.
نۆیه‌م: هه‌ڵبوونی گڵۆپی بزوێنه‌ر له‌سه‌ر داشبۆرد.
ئەم شارەزایە دەڵێ، پێش دەستکاریکردنی هەر شتێک پشکنینی کۆمپیوتەر ئەنجام بدەن
هۆشداریی ئه‌وه‌یش ده‌دات كه زۆربه‌ی كات نیشانه‌كانی تیكچوونی پارچه جیاوازه‌كانی ئۆتۆمبێل، له یه‌كتر نزیكن، بۆیه باشترین شت ئه‌وه‌یه به كۆمپیوته‌رێكی پێشكه‌وتوو پشكنین بۆ ئۆتۆمبێله‌كه‌ت بكه‌یت.